حوزه‌یران 23, 2024 12:45 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەن ناوچەیەکی ستراتژیکی نێو خاکی فەلەستینی داگیرکراوی خستە بەرچاو و وشداری دا بە داگیرکەران کە بێتوو شەڕ و پێکدادانێکی بەربڵاو وەڕێخەن، ئەوە ئەوان دەبن کە پەژیوان دەبنەوە.

حیزبوڵا لەم ڤیدیۆیەدا شوێن و جێگای ورد و ڕێکی ناوچە ستراتژیکەکانی ئیسراییلی خستە بەرچاو؛ بە ئاماژەیەکی ناراستەوخۆیش بەوەی کە بێتوو شەڕێکی بەربڵاو ڕوو بدات، هەموو ئەم ناوچانە لە بەر تیری ئەواندان.

باڵاخانەی وەزارەتی شەڕی ئیسراییل لە تێلاڤیڤ، پاڵاوتگەی نەوتی حەیفا و شوێنە ستراتژیکەکان، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن، بەندەری ئەشدوود ، بەندەری حەیفا، بنکە سەربازییەکانی تایبەت بە سەتەلایتەکان لە ناوچەی "یەهوود" و بنکەیەکی سەربازیی لە سەحرای "نەقب" و ناوچەی جەلیل، لەو ناوچانەی دێنە ئەژمار کە شوێنی ڕێکیان لەم گرتە ڤیدیۆییەدا نیشان دراوە.

لە دەسپێکی ڤیدیۆکەیش بەشێک لە وتاردانەکەی ئەمدواییەی سەید حەسەن نەسروڵڵا دانراوە کە دەڵێ: لە شەڕێکی بەربڵاودا نە ئاستێک بوونی دەبێ و نە بەرتەسکییەک، نە سنوورێک و نە یاسا و ڕێسایەک، هەموو شتێک ڕەوایە و هەموو شتێک لە بەر تیر و لە ژێر ئاگری حیزبوڵادا دەبێ.

لە یەکەم کاردانەوە بەو گرتەیە، میدیاکانی ئیسراییل نووسیان کە ئەم ڤیدیۆیەی حیزبوڵا هەڕەشەیەکی فەرمییە لە لایەن ئەم گرووپەوە دژ بە بنکە و باڵاخانەی وەزارەتی شەڕی ئیسراییل لە شاری تێلاڤیڤ.

ژمارێک لە ژێدەرەکان لە ماوەی چەن ڕۆژی رابردوودا باسی ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان دوولایەنیان کردووە لە ڕۆژانی داهاتوودا. 

سەرپەیڤ