ته‌مووز 09, 2024 10:06 Asia/Tehran

شاری داگیرکراوی ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای یەمەن و خۆڕاگریی عێراقدا کەوتە بەر هێرشی چەندین درۆنی جەنگی.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی سێشەممە ڕایگەیاند کە هێرشی درۆنی کردۆتە سەر ئامانجێکی گرینگ و هەستیار لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕاشیگەیاند کە بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی غەززە و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر ئامانجێکی گرینگ لە ئەیلاتی داگیرکراودا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەن کاتژمێر لەمەوبەریش وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی کردووە لەگەڵ خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراودا. یەحیا سەریع لە بەیابننامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە یارمەتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بە چەن درۆنی جەنگی  ئامانجێکی گرینگیان لە بەندەری داگیرکراوی ئومەڕەشاش یان هەمان ئەیلات پێکاوە. 

سەرپەیڤ