ڕاگیردرانی نزیکەی دە هەزار ئەسیری فەلەستینی لە ڕەوشێکی تۆقێنەردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430189-ڕاگیردرانی_نزیکەی_دە_هەزار_ئەسیری_فەلەستینی_لە_ڕەوشێکی_تۆقێنەردا
ژماری ئەسیرانی فەلەستینی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتۆتە نزیکەی دە هەزار کەس کە لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردا ژیان دەبەنە سەر.
(last modified 2026-07-07T06:30:21+00:00 )
ئاب 07, 2024 07:45 Asia/Tehran

ژماری ئەسیرانی فەلەستینی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتۆتە نزیکەی دە هەزار کەس کە لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردا ژیان دەبەنە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی تایبەت بە کاروباری دیلە فەلەستینییەکان، ژماری ئەسیرانی فەلەستینی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی تا دەسپێکی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤ گەیشتە نزیکەی ٩٩٠٠ کەس کە سێ هەزار و ٤٣٢ کەسیان لە گیرانی ئیداریدان واتە بە بێ ئەوەی تاوان یان تۆمەتەکەیان بۆ ڕوون کرابێتەوە کە لە نێو ئەوانەشدا لانیکەم ٢٥٠ منداڵ و ٨٦ ژن بەرچاو دەکەون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە لایەن ناوەندی تایبەت بە کاروباری دیلەکان و ئازادکراوانی فەلەستینی، ڕێکخراوی پاڵپشتیکردنی دیلەکان و مافی مرۆڤی "ضمیر"  و کڵابی ئەسیری فەلەستین بڵاو کراونەتەوە ،ڕژێمی زایۆنی هەزار و ٥٨٤ دیلی فەلەستینی کە لە کەرتی غەززە قۆڵبەستی کردبوون وەکوو شەڕوانی نایاسایی پۆلێنبەندی کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە، ٩٣ پەیامنێر (ژن و پیاو) گیراون کە ٥٥ کەسیان لەوان شەش ژن ئێستایش هەر لە بەنددان و ١٦ پەیامنێریان خەڵکی غەززەن.