خۆپیشاندانی 700هەزار کەسی زایونییەکان دژی نتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430834-خۆپیشاندانی_700هەزار_کەسی_زایونییەکان_دژی_نتانیاهۆ
زیاتر لە 700 هەزار زایونی بو وێنە نوێنەرانی کەنیسێت لە خۆپیشاندانی شەوی ڕابردوو دژی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی ئامادە بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2024 03:56 Asia/Tehran

زیاتر لە 700 هەزار زایونی بو وێنە نوێنەرانی کەنیسێت لە خۆپیشاندانی شەوی ڕابردوو دژی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی ئامادە بوون.

مێدیا ئیسرائیلیەکان  ڕایانگەیاند کە لە نێوان 700 هەزار خۆپیشاندەر لە سەرانسەری ئیسرائیل  نیو ملوێن کەس لە تەلابیب کۆبوونەوە.

خۆپیشاندەران دروشمیان دەدا : نتانیاهۆ دەبێتە هۆی کوشتنی هەموو گیراوەکان . پولیسی ڕژیمی زایونیستی  ڕایگەیاند کە 29 خوپیشاندەری لە تەلابیب قۆڵبەست کردووە . لە خوپیشاندانەکانی  دژی نتانیاهۆ"نەعمە لازیمی  ئەندامی پەرلەمانی ئەو ڕژیمە لە ئاکامی تەقینەوەی  بومبی  دەنگی  کە پولیس  بەرەو خوپیشاندەران  لە ئایالونی هاویشت  بریندار بوو . ناڕازیان  بەڵێنیان دا  دەس بدەنە  مانگرتنی سەرانسەری  لە ئیسرائیل    بە مەبەستی  هاودەنگی لە گەڵ بنەماڵەکانی  گیراوە  ئیسرائیلیەکان  لە غەزە و و هەروەها ناڕەزایەتی  دەربڕین لە حاند  کارشکێنیەکانی نتانیاهۆ بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن . بنەماڵەی  گیراوانی  زایونی  بڕوایان وایە کە بڕیارەکانی نتانیاهو ڕێگای بۆ ئاگر بڕ و ئازادی گیراوەکان داخستووە .