دەسدرێژیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430957-دەسدرێژیی_ئەمریکا_و_ئینگلیز_بۆ_سەر_یەمەن
میدیا هەواڵییەکان باسی پەلاماری تازەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەنیان کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2024 10:40 Asia/Tehran

میدیا هەواڵییەکان باسی پەلاماری تازەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەنیان کردووە.

میدیا یەمەنییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز لە ٣ پەلاماردا ناوچەی "مەیتم" لە ڕۆژهەڵاتی شاری "ئیب" هەڵکەوتوو لە ناوەراستی یەمەنـیان کوتاوە. فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ئەمریکا و ئینگلیز هەروەها پارێزگای "ئیب"ـیشیان داوەتە بەر پەلامارێکی ئاسمانیی بەربڵاوەوە.

سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە سوپای یەمەن درۆنێکی جەنگیی ئەمریکایی لە مۆدیلی (MQ-۹) لە کاتێکدا خستۆتە خوارەوە کە خەریکی ئەنجامدانی فەرمانبەرێتیی دوژمنکارانە بووە لە ئاسمانی پارێزگای "مەئاریب"دا.