تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 10:48 Asia/Tehran
  • کۆمیتەکانی خۆڕاگری فەلەستین وەڵامی گورچکبڕی ئێران بە تیلاڤیویان پیرۆزبایی کرد

دوابەدوای هەڵمەتی وادەی سادق "ی" ٢ وپەلاماری موشەکی سەرکەوتووانەی ئێران بە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین ووێکەوتنی زیاترلە سەتی ٩٠ی موشەکەکان لەئامانجەکان، کۆمیتەکانی خۆڕاگری جەماوەری فەلەستین وەڵامی گۆرچکبڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕژێمی زایۆنیستیان پیرۆزبایی کرد

کۆمیتەکانی خۆڕاگری جەماوەری فەلەستین لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: وەڵامی گۆرچکبڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی بەوەبەرپەلاماردانی قوڵایی سەرزەویە داگیرکراوەکان لە وەڵام بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس وسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان ودەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان وکەرتی غەززە پیرۆزبایی ئەکەین. پەلامارە پیرۆزەکانی ئەرتەشی ئێران وشڵەژاوی وترس وتوقانێک کە ڕژێمی داگیرکەرتووشی بووە وترسێک کەکەوتووەتە گیانی شارۆچکە نشینا ن وڕێبەرەکانیان ، لاوازی گەورە وسست بوون لەرزۆک بوونی نزامی زایۆنی پیشان ئەدات.

لەبەیاننامەی ئەم کۆمیتەیەدا هاتووە: بە پەلامارە کۆت وبڕەکانی ئێران کە کەوت لە ناوەندی سەرزەویە داگیرکراوەکان ، بەجێگای ئەو وێنە وفیلمەکە بنیامین نتانیاهۆی تاوانکار لەدووی دەسڕاگەیشتن پێیەتی ، وێنە وفیلمی سەرشۆڕیی لە ڕواڵەتی زایۆنیستەکان نەخشی بەستووە. لەدرێژەی بەیاننامەکەدا جەخت کراوە:

پەلاماری موشەکی ئێران بەشێک لە توڵەسەندنی دادگەرانەیە کە دەبێ لە تاوانبارانی زایۆنی ولاگرەکانیان لە حکۆمەتی جەنایەتکاری ئەمریکا وەربگیردرێت. ئەم پەلامارە پیشان ئەدات مێحوەری خۆڕاگری ئامادە وپاوەجییە وبۆ توڵە سەندنی خوێنی ڕێبەرانی شەهیدی خۆی وکەسانی ناوسەربازی بێ دیفاع چووەتە ناو قۆناخێکی تازەوە.لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە : وەڵامی ئێران کاردانەوە بە شەڕی بەرەکۆژیانەیە کە ڕژێمی داگیرکەر لەدژی نەتەوەی ئێمە لە غەززە وەڕێ خستووە.

هەروەها ئەم پەلامارە وەڵامدانەوە بە وەبەردەسڕێژدرانی کەسانی ناسەربازی لە لوبنان وسووریایە ولەسەر یەکیەتی ویەکگرتوویی بەرەکانی مێحوەری خۆڕاگری جەخت دەکات.

ئێمە بە نەتەوەی فەلەستین ئەم وەڵامە بە هێز ومۆبارەکە پیرۆزبایی دەکەین ولە سەیید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران وفەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ونەتەوەی ئەم وڵاتە کە پرسیی فەلەستین بەپرسی سەرەکی خۆی داناوە، ڕێزدەگرین.  ستادی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای هەڵمەتی وادەی سادقی ٢ لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا ئەگەربێتۆ ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی دەس بداتە کاروکردەنیشان دانی بەرامبەر، دەبێ چاوەڕیی کاول کاریی ژێرخانەکانی خۆی بێت بەشێوەی بەربڵاووگشتتداگرلە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین .

 

سەرپەیڤ