٣ بنکەی داگیرکەران لەدوای وڵامە مووشەکیەکەی ئێران لەکار کەوتن
وڵامە مووشەکیەکەی ئێران بەهۆی مووشەکبارانی راستەوخۆی بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیست لەلایەن ئێرانەوە ئامانجەکەی خۆی پێکاو سەرچاوەکانی خۆڕاگری لە لوبنانەوە ڕادەگەیەنن کە سێ بنکەی سەربازی سەربە داگیرکەران لەکار کەوتوون.
سەرچاوەکانی خۆڕاگری لە لوبنانەوە بە کەناڵی مەیادین"یان ڕاگەیاند کە سێ بنکەی سەربازی حیتساریم و نواتیم و ڕامون"ی سەربە داگیرکەران لەئاکامی هێرشەکەی ئێران زیانی زۆریان وێکەوتوەو لەکار کەوتوون.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە هەڵمەتێک بەناوی وەعدەی سادقی ٢ سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە لەوڵامی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمەدا نێوەڕاستی خاکی داگیرکراوی کردۆتە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی سپای پاسداران ئەو بنکانەی کە کراونە ئامانج بریتین لە بنکەی نواتیم و فڕۆکەکانی ئیف ٣٥ و بنکەی حیتساریم و فڕۆکەکانی ئیف ١٥ و ئەو فڕۆکانەی کە لە تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵادا بەکار هێندرابوون و جگە لەوانەش بنکەی تیل نۆف"ی نزیک تلاویڤ یەکێکی دیکە لەئامانجی ئەو هەڵمەتانە بوە.