یونیفێڵ: کردەوەکانی ئیسراییل بنپێکردنی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432101-یونیفێڵ_کردەوەکانی_ئیسراییل_بنپێکردنی_یاساو_ڕێسا_نێودەوڵەتییەکانە
وتەبێژی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان (یونیفێڵ) دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنانی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هێنایەئەژمار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 07:36 Asia/Tehran
  •  یونیفێڵ: کردەوەکانی ئیسراییل بنپێکردنی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

وتەبێژی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان (یونیفێڵ) دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنانی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هێنایەئەژمار.

ئاندرێئا تێنێنتی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر لە باشووری لوبنان دەمێننەوە، وتیشی: هێزەکانی یونیفێڵ بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و جێبەجێ کردنی بڕیارنامەکانیان لە ئەستۆیە. وتەبێژی یونیفێڵ بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تلاڤیڤ سوور و پێداگرە لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزەکانی ئاشتیپارێز لە باشووری لوبنان وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ پێش بە پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هێزە ئاشتیپارێزەکان بگرێ.

هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە یونیفێڵ ناسراون لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان لوبنان و باکووریی فەلەستینی داگیرکراو سەقامگیرن. تاکووئێستا ژمارێکی زۆر لەم هێزانە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوونە کە ئەوەش بەرەوڕووی شەرمەزار کرانێکی بەربڵاو لە ئاستی جیهانیدا بۆتەوە.