میسر وەکو سێیەم وڵات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانامەی ''بنبڕکردنی مەلاریا'' بەدەستدەهێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432419-میسر_وەکو_سێیەم_وڵات_لە_رۆژهەڵاتی_نێوەڕاست_بڕوانامەی_''بنبڕکردنی_مەلاریا''_بەدەستدەهێنێت
تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەڵێت: میسر بە پابەندبوونی بە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشیی مەلاریا، توانی لەم بەڵا گەورەیە رزگاری ببێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2024 14:28 Asia/Tehran
  • میسر وەکو سێیەم وڵات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانامەی ''بنبڕکردنی مەلاریا'' بەدەستدەهێنێت

تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەڵێت: میسر بە پابەندبوونی بە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشیی مەلاریا، توانی لەم بەڵا گەورەیە رزگاری ببێت.

ئەم بڕیارەی WHO، دوای ئەوە دێت کە حکومەتی میسر بێبەرامبەر دەستنیشانکردن و چارەسەری بۆ هەموو هاووڵاتییانی فەراهمکرد و بەم شێوەیە توانی کۆنتڕۆڵی ژمارەی تووشبووان و راگرتنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بکات.

ئەم بڕوانامەیە لەسەر بنچینەی ئەوە بە وڵاتان دەدرێت کە ماوەی سێ ساڵ هیچ تووشبوویەکی نەخۆشییەکە تۆمارنەکەن و هەموو ئاسانکارییەکی پشکنین و چارەسەرکردنیان هەبێت.