تشرینی دووه‌م 13, 2024 08:45 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕژێمی زایۆنی بەگەورەترین جەنایەتەکان لە غەززە تاوانبارکرد

سەرۆکی "نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەocha”  ڕژێمی زایۆنی بە "بێ بزەیی هەرڕۆژە" وتوشبوون بە خراپترین وگەورەترین جەنایەتە نێودەوڵەتیەکان " لە غەززە تاوانبارکردوو ئەم ڕژێمەی شەرمەزارکرد

"جویس مسویا"شەوی سێشەممەلە سەرچوارشەممە لە وتاردانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ،غەززەی بە سەرزەینێکی کاول وپڕلە ئاوارە، وەسف کردو وتی کە کەسانی ناسەربازی فەلەستینی لەماڵەکانیان دەرکراون وهان دراون کە شایەتی کوژران، سوتیندران وبەزێندووچاڵ کردنی ئەندامانی بنەماڵەکانیان بن.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە " وادیارە کە بێ بەزەیی وبێ ڕەحمی هەرڕۆژە لە غەززە ڕادەو سنووری نیە" وتی: ئێمە شایەتی کاروکردەیەکین کە پیشاندەری گەورەترین جەنایەتەکانی نێودەوڵەتیە. ئەم کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوەکان کاروکردە وجەناتەیەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە باکووری غەززەیشی "لاپەرەی تەشەناپیدەری خراپ وخێراپیدەری ڕووداوە دڵهەژێنەکانی ساڵی ڕابردوو، وەسف کرد.

ڕێکخراوی نەتەوەکان بە تازەیی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی" قات وقڕیەکی زۆر نزیک لە غەززە هۆشداری دا. کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر نیگەرانی لە قات وقڕی لەم کەرتە چڕبویەوە. ڕێکخراوی خیرومەندی " ئاکسفام" یش ڕاپۆرتی دا کە ڕژێمی زایۆنی " لەبرسیەتی وەکوو چەکی جەنگی کەڵک وەردەگرێت وئەم ڕژێمە بەردەوام کێشە سازدەکات بۆ هاتنی یارمەتیەکان بۆ کەرتی غەززە.

" ستفان دووجارێک وتەبێژی ئانیۆنیۆگوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکا ڕایگەیاند کە لە مانگی ڕابردووی زایینی ئۆکتۆبر، کەمترین قەبارەی یارمەتیەکان گەیشتووەتە غەززە.وەزاڕەتی تەندروستی کەرتی غەززە سێشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی دەسپێکرانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣،پازدەی ڕەزبەری ١٤٠٢ ، ٤٣هەزارو٦٦٥ فەلەستینی شەهید و١٠٣هەزارو٧٦ فەلەستینی تر برینداربوونە .

 

 

سەرپەیڤ