ڕەخنەی کۆمکاری عەرەب لە دەست درێژکارییەکانی ئیسرائیل لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434086-ڕەخنەی_کۆمکاری_عەرەب_لە_دەست_درێژکارییەکانی_ئیسرائیل_لە_سووریا
کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیەک دا ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەو بەردەوامی ئیسرائیل لە خاکی جۆلانی داگیرکراوی سووریای بە توندی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2024 15:55 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کۆمکاری عەرەب لە دەست درێژکارییەکانی ئیسرائیل لە سووریا

کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیەک دا ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەو بەردەوامی ئیسرائیل لە خاکی جۆلانی داگیرکراوی سووریای بە توندی ئیدانە کرد.

لە بەیاننامەکەی کۆمکاری عەرەب دا ھاتووە: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل ھەتا دەستبەجێ ھەنگاوەکانی دەست درێژکارانەی لە جۆلانی سووریادا ڕاگرێت و پابەندی بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان بێت.

ڕژێمی زایونی دوابەدوای کەوتنی حکومەتی ئەسەد، بە شێوەیەکی بەردەوام دەستدرێژی دەکاتە سەرخاکی سووریا لەوانە جۆلانی داگیرکراوو بە نیازە لەم ناوچەیەدا شارۆچکە دروست کات.