هێرشی یەمەن بۆ سەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434686-هێرشی_یەمەن_بۆ_سەر_پاپۆڕی_فڕۆکەهەڵگری_ئەمریکایی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە یەکە مووشەکی و درۆنییەکانی یەمەن پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی "یو ئێس ئێس ترۆمەن"ـیان لە باکووری دەریای سوور پێکاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2025 12:32 Asia/Tehran
  • هێرشی یەمەن بۆ سەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە یەکە مووشەکی و درۆنییەکانی یەمەن پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی "یو ئێس ئێس ترۆمەن"ـیان لە باکووری دەریای سوور پێکاوە.

یەحیا سەریع وتی: ئەم هێرشە بە دوو مووشەکی باڵدار و چوار درۆن لە کاتی ئامادەبوونی ئەمریکا بۆ پەلاماری ئاسمانی بەربڵاو بۆ سەر یەمەن ئەنجام درا. سەریع هەروەها وتوویەتی لە سێ هەڵمەتی درۆنی دیکەدا دوو ئامانجی سەربازی ڕژێمی ئیسراییل لە یافای داگیرکراو و ئامانجێک لە عەسقەلانیان داوەتە بەر هێرش.

وتەبێژەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کردووە کە ئەوان هەروەها بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکانیان بۆ پاڵپشتی کردنی خۆڕاگری فەلەستین و ئەم هەڵمەتانە تەنیا ئەو کاتەی ڕادەگرن کە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە کۆتایی بێت و گەمارۆی سەر ئەم کەرتە بە تەواوەتی هەڵگیردرێ.