وشداری ئۆردۆن لەحاند مەترسیی داعش لە سەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434902-وشداری_ئۆردۆن_لەحاند_مەترسیی_داعش_لە_سەر_سوریا
وەزیری دەرەوەی ئوردۆن بە وشداریدان لە حاند مەترسیی داعش لەسەر سووریا و ناوچەکە، پێی داگرت لەسەر پێویستی دامەزرانی پێوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان وڵاتەکەی و حکومەتیی کاتی دیمەشق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2025 16:24 Asia/Tehran
  • وشداری ئۆردۆن لەحاند مەترسیی داعش لە سەر سوریا

وەزیری دەرەوەی ئوردۆن بە وشداریدان لە حاند مەترسیی داعش لەسەر سووریا و ناوچەکە، پێی داگرت لەسەر پێویستی دامەزرانی پێوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان وڵاتەکەی و حکومەتیی کاتی دیمەشق.

ئەیمەن ئەسەفدی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری دانیمارک وتی: مەترسی داعش لە سەر سوریا ئێستاش هەر جددی و ڕاستینەیە و ئەوە مەترسییەکە لەسەر سەرجەم ناوچەکە. ناوبراو وتیشی: سوریا لە دەستپێکی سەردەمێکی تازەدایە و پێوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ حکومەتی تازە ئەرێنی دەبێ. وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ چارەسەرکردنی مەسەلەی ئاوارە سوورییەکان بەسراوەتەوە بە گەڕانەوەی دڵخوازانەیان بۆ وڵاتەکەیان. ئەسەفدی بە ئاماژە بە باروودۆخی کارەسەتباری غەززەیش وتی: ئەم کارەساتە دەبێت خێرا تەواو ببێت و سەرکەوتنی دانوستانەکانی دۆحە هەنگاوێکی سەرەکییە لەم پێناوەدا.

"لارس لۆکە ڕاسمۆسێن" وەزیری دەرەوەی دەنیمارکیش ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ زیاترکردنی ڕادەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی بۆ غەززە و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارانەی سەبارەت بە ئانڕوا دراوە.