ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا ناوچەیەکی سەربازی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435203-ڕژێمی_زایۆنی_لە_باشووری_سووریا_ناوچەیەکی_سەربازی_هەمیشەیی_دادەمەزرێنێت
هێزەکانی ڕژێمی زایونی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە باشووری سوریا بۆ گۆڕینی بەشێکی بۆ ناوچەیەکی سەربازی هەمیشەیی لە پارێزگاکانی قونەیترە و دەرعا
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2025 16:42 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا ناوچەیەکی سەربازی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت

هێزەکانی ڕژێمی زایونی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە باشووری سوریا بۆ گۆڕینی بەشێکی بۆ ناوچەیەکی سەربازی هەمیشەیی لە پارێزگاکانی قونەیترە و دەرعا

دوژمنی زایۆنیستی  لەم چوارچێوەیەدا لە دەرەوەی قونەیترە بورجی  چاوەدێری  ئاسنین و لە ناوچە سنوورییەکان بورجی چیمەنتو دروست کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو گوندانەی کە بەشێکیان داگیر کردووە کونتڕوڵ بکات ، دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی  دەستیان کرد بە گەشت لێدان و پشکنینیان لە ناوچە جیاوازەکاندا  کە گوندگەلێکی  تێدایە کە دوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد داگیریان کردووە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، بۆ ماوه ی دوو کاژێر له گوندی " ئوم ئه لعه زام " له نزیک به نداوی ئه لمونتره و گوندی ئه لڕافید جێگیر بوون  .له هه مان کاتدا هێزه کانی زایۆنیستی هه ڕوه ها ئاماده بوونی خۆیان له گوندی - حه زەر-  لە باکووری  قونەیتەرە فراوانتر کرد .