وەزیرانی بەرگری ئەمریکا وعەرەبستان لە بارەی بەهێزکرانی هاوکاری سەربازی وتووێژیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435916-وەزیرانی_بەرگری_ئەمریکا_وعەرەبستان_لە_بارەی_بەهێزکرانی_هاوکاری_سەربازی_وتووێژیان_کرد
خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری عەرەبستان و" ییت هیگست " وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی بەهێزکرانی هاوکاریە سەربازیەکانی دوو وڵات تەلەفونی وتووێژیان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 16, 2025 06:46 Asia/Tehran
  • وەزیرانی بەرگری ئەمریکا وعەرەبستان لە بارەی بەهێزکرانی هاوکاری سەربازی وتووێژیان کرد

خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری عەرەبستان و" ییت هیگست " وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی بەهێزکرانی هاوکاریە سەربازیەکانی دوو وڵات تەلەفونی وتووێژیان کرد.

هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان واس ڕایگەیاند: وەزیری بەرگری عەرەبستان لەم پێوەندیە تەلەفونیەدا ، پیرۆزبایی کرد لە هاوشانە ئەمریکیەکەی خۆی بۆ هەڵبژێردرانی بۆ پلەی وەزاڕەتی بەرگری.

لە درێژەی ئەم پێوەندیەدا ، پێوەندی عەرەبستان وئەمریکا وبوارەکانی هاوکاری ستراتژیک لە بەشی بەرگری وڕێگاکانی گەشەی بەجۆرێک کەلە پیناوی خزمەت گوزاری بە بەرژەوەندی دوووڵات بێت ، درایەبەر باس ولێکدانەوە.

هەروەها هەوڵ وتەقالا بۆ بەهێزکرانی ئەمنیەت وئاشتی نێودەوڵەتی لێک درایەوە. خالید بن سەلمان وتی کە لە تەوەرەکانی تری وتووێژەکەیان لەگەڵ هیگست، هەوڵ بۆ دامەزرانی ئاسایشت وئەمنیەتی جیهانی بووە. ئەمە یەکەمین پێوەندی تەلەفونی نێوان خالیدبن سەلمان وهیگست لە کاتی هەڵبژێردرانی ناوبراو بۆ پلەی وەزیری بەرگری ئەمریکا یە.