یەمەن هێرش دەکاتە سەرپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437026-یەمەن_هێرش_دەکاتە_سەرپاپۆڕی_فڕۆکە_هەڵگری_ئەمریکا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند جارێکی دیکە پاپۆڕی فڕوکە هەڵگری ئەمریکاییان کردە ئامانج
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 19, 2025 16:52 Asia/Tehran
  • یەمەن هێرش دەکاتە سەرپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند جارێکی دیکە پاپۆڕی فڕوکە هەڵگری ئەمریکاییان کردە ئامانج

 سەرتیپ یەحیا سەریع  ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە پاپوڕی فڕوکە هەڵگری یو ئێس ئێس هەری ترومان و ژومارێک لە کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکایی بە مووشەکەکانی کروز و فڕوکەی بێ فڕوکەوان کردووەتە ئامانج یەحیا سەریع ڕایگەیاند ئەرتەشی یەمەن دوای چاودێری کردن بەسەر  جم و جوڵی دوژمنکارانە لە دەریای سوور بە مەبەستی   ئامادەیی بۆ ئەنجام دانی   پەلاماری ئاسمانی بەربڵاو دژی یەمەن ئوپڕاسیونی سەربازی هاوبەشی ئەنجان دا . پەلامار بۆ سەر  پاپوڕی ترومەن بۆ چوارەمین جار لە 72 کاتژمێری  ڕابردوو ئەنجام دەبێت . پەلامارەکانی دەسدرێژکارانەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کە لە  سەرلەبەیانی  یەکشەمە دەسپێکراوە لە ماوەی  کاتژمێرەکانی ڕابردوو بەرتەسک بووەتەوە بە  سەعدە و حودەیدە .  یەحیا سەریع لە کوتاییدا  جەختی کرد ئوپڕاسیونەکانی سەربازی دژی ڕژیمی زایونی تا کاتی  ڕاگیرانی دەسدرێژکاری دڕندەکارانە  دژی غەزە و لابردنی گەماروی غەزە لەو کەرتە  درێژەی هەیە .