٦١ شەهید و ١٣٩ بریندار لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437548-٦١_شەهید_و_١٣٩_بریندار_لە_پەلامارەکانی_ئەمریکا_بۆ_سەر_یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ژماری قوربانییانی دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن لە ناوەڕاستی مانگی مارسەوە تا ئێستا بە ٦١ شەهید و ١٣٩ بریندار ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2025 12:54 Asia/Tehran
  • ٦١ شەهید و ١٣٩ بریندار لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ژماری قوربانییانی دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن لە ناوەڕاستی مانگی مارسەوە تا ئێستا بە ٦١ شەهید و ١٣٩ بریندار ڕاگەیاند.


ئەنیس ئەلئەسبەحی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی یەمەن وتی: لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی پاڵپشتی یەمەنییەکان لە غەززە تا ئێستا، دەسترێژیی سێ لایەنەی ئەمریکی، بەریتانی، ئیسراییلی بۆ سەر یەمەن بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ٩٦٤ کەسی مەدەنی کە لە نێویاندا ٢٥٠ شەهید دەبیندرێ. عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ٢٨ی مارسیش بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس جەختی کرد کە ئەم دەسدرێژکارییانە کاریگەری دانانێنە سەر هەڵمەتە سەربازییەکانی یەمەن لە دەریا یان لەسەر هێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی، و هەڵوێستی خەڵکی یەمەن هەڵوێستێکی پاوەجێ و نەگۆڕە.