نیسان 06, 2025 09:11 Asia/Tehran

فڕۆکە دەستدرێژکارە ئەمریکییەکان ئەمڕۆ دووپەلاماریان بۆ سەر پارێزگای سەعدە ئەنجامدا.

فڕۆکە دەستدرێژکارە ئەمریکییەکان دوو  پەلاماریان کردە سەر ناوچەی کەهلان لە ڕۆژهەڵاتی شاری سەعدە. ئەم  پەلامارانە  لە حاڵێکدایە  کە پێشتر یەحیا سەریع  وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن    پەلاماری بە خۆفڕی بۆ سەر یافای داگیرکراو (تەلئەبیب) و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە پارێزگای سەعدە ڕاگەیاندبوو.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی ساختە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا و بانگەشەی ئەوەی کە هێزەکانی ئەنساروڵڵا کراونەتە ئامانج، کاربەدەستانی یەمەن ڕایانگەیاند کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە پەیوەندی بە  پەلامارێک  هەیە بۆ سەر کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە هۆزەکانی یەمەن کە بۆ جەژنی ڕەمەزان کۆبوونەتوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە سەبارەت بە کۆمەڵێک هێزەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەنە کە کراونەتە ئامانج. سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا ملیارێک دۆلاری بۆ هێرشکردنە سەر یەمەن خەرج کردووە، بەڵام ئەم هێرشانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر لەناوبردنی تواناکانی هێزەکانی یەمەن نەبووە و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هێشتا تواناییی بەهێزکردنی مەتەرێزەکانیان  و پاراستنی   هەمارەکانی چەکی ژێرزەمینی خۆیانیان هەیە .

سەرپەیڤ