کۆبونەوەی جەماوەریانە لە تێپەڕگەی ڕەفەح هاوکات لەگەڵ سەفەری ئەمڕۆی مەکرۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437706-کۆبونەوەی_جەماوەریانە_لە_تێپەڕگەی_ڕەفەح_هاوکات_لەگەڵ_سەفەری_ئەمڕۆی_مەکرۆن
ژمارەیەک لە پارێزگاکانی میسر ئێوارەی دوێنێ شایەتی دەسپێکرانی کۆبوونەوەی جەماوەریانە وحەرەکەت بەرەو تێپەڕگەی ڕەفەح بوون ئەم کۆبوونەوانە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە وهاوکات لەگەڵ سەفەری مەکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕانسەبۆ ناوچەی سنووری میسر- فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2025 05:29 Asia/Tehran
  • کۆبونەوەی جەماوەریانە لە تێپەڕگەی ڕەفەح هاوکات لەگەڵ سەفەری ئەمڕۆی مەکرۆن

ژمارەیەک لە پارێزگاکانی میسر ئێوارەی دوێنێ شایەتی دەسپێکرانی کۆبوونەوەی جەماوەریانە وحەرەکەت بەرەو تێپەڕگەی ڕەفەح بوون ئەم کۆبوونەوانە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە وهاوکات لەگەڵ سەفەری مەکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕانسەبۆ ناوچەی سنووری میسر- فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دەبێت.

میدیا غەیرە دەوڵەتیەکان ئێوارەی دوشەممە لە کۆبوونەوەی جەماوەریانە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی حەرەکەت بەرەو تێپەڕگەی سنووری رەفەح هاوکات لەگەڵ سەفەری ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ شاری ئەلعریشی میسر هەواڵیان دا. 

بەپیی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەوالیەکان ، پارێزگاگەلێک وەکوو قاهیرە ، ئەلبەعیرە، ئەلدقهلیە، کفر ئەلشێخ ، ئەلمنوفیە وقنا شایەتی کۆبوونەوەی جەماوەریانە بوون کە بەرەو تێپەڕگەی ڕەفەح حەرەکەتیان کرد.  ئەم کۆبوونەوە وگۆڕانکاریانە لە سەروبەندی سەفەری مەکرۆن بۆ شاری ئەلعریش ، ناوەندی پارێزگەی سینای باکووری، لە ئەمڕۆ سێشمەمە و لەکۆتایی سەفەری ڕەسمی ناوبرا وبۆ میسر ڕووی داوە. بەپیی نووسینی ڕۆژنامەی عەرەب زمانی ڕئیولیەوم چاپی لەندەن لە بەرواری چواری مارس کۆبوونەوە ودانیشتنی نائاسایی سەرۆکانی عەرەب بە مەبەستی لێکدانەوەی دۆخی فەلەستین ، گەڵآلەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بە بێ کۆچاندنی بە زۆرە ملیی فەلەستینیەکان پەسەن کراوە کە جێبەجێ کرانی پێنج ساڵ دەخاینێت وخەرجێک نزیک بە ٥٣ ملیارد دوڵاری دەوێت.