عەراقچی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە واروقۆناخێکی نوێوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439359-عەراقچی_دوای_ساڵانێکی_دوورودرێژ_دیپلۆماسی_ئێران_ومیسر_چووەتە_واروقۆناخێکی_نوێوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگرت کە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە وارێکی تازەونوێوە.
(last modified 2025-06-03T07:31:13+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2025 10:59 Asia/Tehran
  • عەراقچی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە واروقۆناخێکی نوێوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگرت کە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە وارێکی تازەونوێوە.

سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکدابەزمانی عەرەبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە پێوەندی لەگەڵ سەفەرەکەی خۆی بۆ میسر نووسیی: خۆشحاڵم کە جارێکی ترلە قاهیرەم.

دیداروچاوپێکەوتنی زۆر گرینگم لەگەڵ سەرۆک کۆماری عەبدولفەتاح سیسی و وەزیری کاروباری دەرەوە بەدرعەبدولعاتی ئەنجام دا. وتیشی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە وارێکی تازەو نوێوە. ئاستی هاوکاری سیاسی، ولەوە گرینگترڕادەی متمانە ودڵنیایی لە پێوەندی دوو وڵات بێ وێنەیە.ئەم دیپلۆماتە پلە بەرزەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وەکوو دوو دەسەڵاتداری کارێگەری ناوچە وبوونی فەرهەمه وشارستانیەتی کەونارایی ، ئێران ومیسر بەرپرسایەتی هاوبەشیان بۆ پاڕاستنی ئاشتی، سەقام وئارامشی ناوچە هەیە . وتیشی: نوێژی مەغریب وعیشا لە مزگەوتی سەیدنالحسێن خوێند ونانی ئێوارەمان لە ڕستورانی سوننەتی نەجیب مەحفوزلە ناوچەی مێژوویی خان ئەلخەلیلی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان عەمروموسا ، نەبیل فەهمی ومحەممەد ئەلعرابی خوارد . باس ووڕاوێژی باشمان کرد.