دژایەتی یەکێتیی عەرەب لەگەڵ گەڵاڵەی ئاپارتایدی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440150-دژایەتی_یەکێتیی_عەرەب_لەگەڵ_گەڵاڵەی_ئاپارتایدی_نوێی_ڕژێمی_زایۆنیستی_لە_باشووری_غەززە
کۆمکاری عەرەب بەتوندی نەیارەتی خۆی بەرامبەر گەڵاڵەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دانانی ئوردوگایەکی گەورە لە باشووری کەرتی غەززە بۆ فەلەستینیەکان دەربڕی و ڕەتی کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 16, 2025 12:06 Asia/Tehran
  • دژایەتی یەکێتیی عەرەب لەگەڵ گەڵاڵەی ئاپارتایدی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری غەززە

کۆمکاری عەرەب بەتوندی نەیارەتی خۆی بەرامبەر گەڵاڵەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دانانی ئوردوگایەکی گەورە لە باشووری کەرتی غەززە بۆ فەلەستینیەکان دەربڕی و ڕەتی کردەوە.

کۆمکاری عەرەب  کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر پلان و بەرنامەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گەمارۆدرانی فەلەستینییەکان لە باشووری غەززە.

ئەم یەکێتییە لە بەیاننامەیەک   گەڵاڵەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کۆکردنەوەی فەلەستینییەکان و نیشتەجێکردنیان لە ئوردوگایەکی بچووک لەبا شووری غەززەی بە توندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: ئەو شارەی کە داگیرکەران  وەک  شاری مرۆڤدۆستانە ناوی لێ دەبەن ، هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ مرۆڤایەتی و مەدەنییەت نییە و بەتەواوی ڕەت دەکرێتەوە.

لە بەیانامەکەی یەکێتیی عەرەب  ڕاگەیەندراوە، ئەم گەڵاڵەیە نیشاندەری ئەوپەڕی پاوانخوازی داگیرکەران و دەرکەوتنی نیازی ئەوان بۆ گەڵاڵەی پاکتاو کردنی ڕەگەزی  و داگیرکردنی دیسانەوەی غەززە و ئامادە بوونیان بۆ شارۆچکە سازی زایۆنیستییە.

یەکێتیی عەرەب داوای  لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد بە هەموو هێزەوە بەرەنگاری ئەم چەشنە گەڵاڵە نامرۆییە زایۆنیستیانە بێته وه.