حیزبوڵڵا : ڕادەست کردنی چەکی خۆڕاگریی هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکاریی مومکین نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440925-حیزبوڵڵا_ڕادەست_کردنی_چەکی_خۆڕاگریی_هاوکات_لەگەڵ_درێژەی_داگیرکاریی_مومکین_نییە
جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵا بە جەخت کردن لەسەر پابەند بوونی ئەو بزووتنەوەیە بەستراتیژی بەرگری و ڕوڵی خوڕاگریی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی لوبنان وتی ڕادەست کردنی چەکی خۆڕاگریی هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکاریی قەبووڵکراو نییە .
(last modified 2025-08-16T11:49:51+00:00 )
ئاب 16, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا : ڕادەست کردنی چەکی خۆڕاگریی هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکاریی مومکین نییە

جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵا بە جەخت کردن لەسەر پابەند بوونی ئەو بزووتنەوەیە بەستراتیژی بەرگری و ڕوڵی خوڕاگریی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی لوبنان وتی ڕادەست کردنی چەکی خۆڕاگریی هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکاریی قەبووڵکراو نییە .

. "مەحمود قەماتی" جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵا ی لوبنان وتی: شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، هۆشداری سەبارەت بە  فیتنە و پیلانگێڕی داوە و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری ڕادەستکردنی چەکی خۆڕاگری کۆمەڵگای لوبنان بەرەو  فیتنە و پیلان دەبات. ناوبراو ڕایگەیاند کە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا  مەترسیدار نەبووە وتیشی : بەڕێزیان وتیان  ئەگەر ناچار بین، ئامادەین جیهاد و  شەڕێکی هاوشێوەی کەربەلا ئەنجام بدەین . قەماتی لە درێژەدا جەختی کرد: خۆڕاگری هێڵی یەکەمی بەرگرییە لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی جیهانی عەرەبی و دەبێت  هەرلەو  چوارچێوەیەدا دانی پێدا نرێت .ناوبراو  گوتیشی ئێمە لە لوبنان لەبەردەم تێکهەڵچوونی ناوخۆییدا نین.