بۆردومانی قورسی حودەیدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441637-بۆردومانی_قورسی_حودەیدە_لەلایەن_فڕۆکە_جەنگییەکانی_ڕژێمی_زایۆنییەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ١٢ جار بەندەری حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-09-16T13:22:55+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2025 16:18 Asia/Tehran
  • بۆردومانی قورسی حودەیدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ١٢ جار بەندەری حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان چالاکانە بەرپەرچی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمنی زایۆنی دایەوە کە پەلاماری وڵاتەکەمانیان دا. سەریع وتیشی: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بووە هۆی ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن لێیان تێکشێوێ و ژمارێک لە فڕۆکە جەنگییەکانیشی ناچار کرد پێش هێرشکردن، ئاسمانی یەمەن بەجێبێڵن و ژمارێکی زۆریشیان هەر نەیانتوانی سنووری ئاسمانیمان ببەزێنن.