ڕێپێوانی پشتگریی لە غەززەو فەلەستین لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441878-ڕێپێوانی_پشتگریی_لە_غەززەو_فەلەستین_لە_یەمەن
خەڵکی یەمەن، ئەم حەوتەش بۆ پشتگریی لە غەززە، هاتنەسەر شەقام.
(last modified 2025-09-26T10:31:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2025 12:31 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی پشتگریی لە غەززەو فەلەستین لە یەمەن

خەڵکی یەمەن، ئەم حەوتەش بۆ پشتگریی لە غەززە، هاتنەسەر شەقام.

هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن لە شاری "سەعدە" بە گردبوونەوە لەسەر شەقامەکان، پاڵپشتیی خۆیان لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە راگەیاندو هاودەنگیان دەربڕی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە درێژەدەدەن بە هەڵمەت و هێرش دژی رژێمی زایۆنی. بەشداربووانی ئەو گردبوونەوە بە دانی دروشمگەلێک، درێژەی ژینۆساید لە غەززەیان بەتوندی شەرمەزار کردو جەختیان کرد لەسەر درێژەی پاڵپشتیی لە گەل و خۆڕاگریی فەلەستین. خەڵکی یەمەن بەردەوام لە سەنعاو ناوچەکانی دیکەی یەمەن بۆ پشتگریی لە غەززەو فەلەستین ڕێپێوان دەکەن.