نوێنەری پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا دەست لە چەکەکەی هەڵناگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443403-نوێنەری_پەرلەمانی_لوبنان_حیزبوڵڵا_دەست_لە_چەکەکەی_هەڵناگرێ
نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە چەکداماڵینێک لەکاردا نابێ، وتی: ئەو بابەتە، تەنیا پاش جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و دەخرێتەنێو چوارچێوەی ستراتژیای بەرەڤانیی نیشتمانیی ڕاوێژ لەسەرکراودا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2025 14:42 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا دەست لە چەکەکەی هەڵناگرێ

نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە چەکداماڵینێک لەکاردا نابێ، وتی: ئەو بابەتە، تەنیا پاش جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و دەخرێتەنێو چوارچێوەی ستراتژیای بەرەڤانیی نیشتمانیی ڕاوێژ لەسەرکراودا.

"ئیهاب حەمادە" وتی: پێشوازیی لەهەر دەسپێشخەرییەک دەکەین کە پرەنسیپەکانی سەروەریی بەگوێرەی مافە ناسراوەکان بۆ هەمووان لەبەرچاو بگرێ و وەرگری ڕاو پێشنیازە جیددییەکانیشین. حەمادە وێڕای ئاماژە بە پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنیەکانی، سەبارەت بە لەبەرمەترسیدابوونی لوبنان هۆشداریی داو پێی داگرت: حیزبوڵڵا هۆکاری سەقامی لوبنانە بەڵام تاقمێک لەناوخۆدا لەبەر گرتنەبەری هەڵوێستی دوژمنکارانە، بوونەتە دوژمن. حەمادە وتیشی: ئەگەر دوژمنی زایۆنی وای زانیبا هێرش بۆسەر لوبنان و گەیشتن بە بەیرووت کارێکی ئاسان دەبێ، ساتێکیش ڕانەدەوەستاو گومانی نەدەکرد.