ڕێپێوانی بەربڵاوی یەمەنییەكان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و ئامادە بوون بۆ خەبات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444462-ڕێپێوانی_بەربڵاوی_یەمەنییەكان_بۆ_پشتیوانی_لە_فەلەستین_و_ئامادە_بوون_بۆ_خەبات
ژۆمارێكی زۆر لە یەمەنییەكان لە شاری سەعدە لە ڕێپێوانی بەربڵاوی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین بەشداریان كرد .
(last modified 2026-02-06T12:13:22+00:00 )
شوبات 06, 2026 10:35 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی بەربڵاوی یەمەنییەكان بۆ  پشتیوانی لە فەلەستین و ئامادە بوون بۆ خەبات

ژۆمارێكی زۆر لە یەمەنییەكان لە شاری سەعدە لە ڕێپێوانی بەربڵاوی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین بەشداریان كرد .

یەمەنییەکان وەڵامی بانگەوازی  ڕێبەری ئەنسارۆڵڵایان دایەوە بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و خۆئامادەکردن بۆ شەڕ لەگەڵ دوژمنی زایۆنیست و ڕژانە سەر شەقامەکان.

ڕێپێوانەکە لەژێر ناوی "پشتیوانی لە گەلی فەلەستین؛ ئێمە خۆڕاگر و ئامادەین بۆ قۆناغی داهاتووی شەڕەکە" بەڕێوەچوو. خەڵکی یەمەن لە گۆڕەپانی ئەلسەبەعین لە شاری سەنعا و لە گۆڕەپانەکانی پارێزگاکانی دیکەی یەمەن خۆپیشاندانی هاوشێوەیان  بەڕێوە برد .

ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لە ڕێپێوانی ئەمرو ئامادەیی نەتەوەی یەمەن بۆ خولی داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دەسەلمێنێت