خۆێندنی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا بە ئامادە بوونی دەیان هەزار فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444853-خۆێندنی_نوێژ_لە_مزگەوتی_ئەقسا_بە_ئامادە_بوونی_دەیان_هەزار_فەلەستینی
سەرەڕای هەوڵ و هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کەم کردنەوەی ژوماری نوێژخوێنانی فەلەستینی، شەوی ڕابردوو دەیان هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بوون .
(last modified 2026-02-23T12:48:48+00:00 )
شوبات 23, 2026 15:45 Asia/Tehran
  • خۆێندنی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا بە ئامادە بوونی دەیان هەزار فەلەستینی

سەرەڕای هەوڵ و هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کەم کردنەوەی ژوماری نوێژخوێنانی فەلەستینی، شەوی ڕابردوو دەیان هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بوون .

 نزیکەی پەنجا هەزار فەلەستینی شەوی ڕابردوو لە مزگەوتی ئەقسا نوێژیان خوێند . ئەمە له کاتێکدایه که ڕژێمی زایۆنی بەرتەسکییە ئەمنییەکانی توندتر کردووه بۆ پێشگرتن لە به شداریی نوێژخوێنانی فەلەستینی لەم  شوێنه پیرۆزه دا . هەروەها باس لەوە کراوە کە چەکدارانی زایۆنی لە شاری قودس و دەوروبەری بە تایبەت لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی نوێژخوێنانی فەلەستینی توندترکردووە. داگیرکەرانی زایۆنیستی ڕێگریی دەکەن لە ئامادە بوونی دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوا لە مزگەوتی ئەقسا و هەزاران کەس لە بنکەی پشکنینی قەلەندیا  هەڵکەوتوو لە  باکوری قودسی داگیرکراو  دەگەڕێننەوە.