ئەلحوسی: دۆخی هەنووکەی ئۆممەتی ئیسلامی، سەرچاوەگرتوو لە خەمساردیی ژمارێک وڵاتی ئیسلامییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444916-ئەلحوسی_دۆخی_هەنووکەی_ئۆممەتی_ئیسلامی_سەرچاوەگرتوو_لە_خەمساردیی_ژمارێک_وڵاتی_ئیسلامییە
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای جیهانی ئیسلام و شووناسی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیستی رەخنەی گرت لە خەمساردی ژمارێک حکومەتی ئیسلامی لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییە دینییەکانیان.
(last modified 2026-02-26T12:04:59+00:00 )
شوبات 26, 2026 13:34 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: دۆخی هەنووکەی ئۆممەتی ئیسلامی، سەرچاوەگرتوو لە خەمساردیی ژمارێک وڵاتی ئیسلامییە

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای جیهانی ئیسلام و شووناسی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیستی رەخنەی گرت لە خەمساردی ژمارێک حکومەتی ئیسلامی لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییە دینییەکانیان.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بە کێشەو گرفتەکانی بەردەم جیهانی ئیسلام وتی کە دۆخی ئێستای ئۆممەتی ئیسلامی بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکرانی بەرپرسایەتییە گەورەو پیرۆزەکانی ژمارێک وڵاتی ئیسلامییە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ڕەخنەگرتن لە پرسی ئاسایی کرانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی کە بە کۆمڵکوژیی وژینۆساید، حورمەتی ئۆممەتی ئیسلامیان شکاندووە، پێی داگرت؛ هیچ پاسایەک نیە بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی ئاسایی لەگەڵ دوژمنێکدا کە بڕواکانی داڕێژراو لەسەر بنەمای زاڵێتی بەسەر ئۆممەتی ئیسلامی، تیابردنی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و بێ ڕێزیی بە موسڵمانانە.