چوونەسەری زەخت و گوشارە ناوخۆییەکان لەسەر نەتانیاهو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444958-چوونەسەری_زەخت_و_گوشارە_ناوخۆییەکان_لەسەر_نەتانیاهو
وەزیری پێشووی جەنگی رژێمی زایۆنیستی داوای لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە کرد هەتا نەتانیاهو لەسەر دەسەڵات لاببات.
(last modified 2026-06-21T15:46:42+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2026 15:56 Asia/Tehran
  • چوونەسەری زەخت و گوشارە ناوخۆییەکان لەسەر نەتانیاهو

وەزیری پێشووی جەنگی رژێمی زایۆنیستی داوای لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە کرد هەتا نەتانیاهو لەسەر دەسەڵات لاببات.

ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری پێشووی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرۆکی پارتی "ئیسرائیل ماڵی ئێمە" داوای لە "ئەیال زەمیر"ی سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکرد هەتا نەتانیاهو و کابینەکەی هەڵوەشێنێ. لەلایەکی دیکەوە، شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو شایەتی خۆپیشاندان دژی نەتانیاهو و کابینەکەی بوو و پتر لەهەزار کەس لە ناوەڕاستی تەلاویڤ گردبوونەوە. خۆپیشاندانی لەو شێوە لە شارە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو و هەروەها لە "بیئروسەبع" لە باشووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە چوو.