ئەنساروڵڵای یەمەن: بەزۆر مافەکانمان دەسێنین
حیزام ئەسەد، ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕەخنەی گرت لە کردەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەستدرێژی و گەمارۆدانی یەمەن و کارەساتی مرۆیی لە غەززە و وتی: ئەوەی بە زۆر گیراوە تەنیا بە زۆر دەتوانرێت وەربگیرێتەوە.
حیزام ئەسەد لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس، نووسیویەتی: گەلەکەمان بە پشتبەستن بە خودا، مافەکانی خۆی وەردەگرێتەوە و گەمارۆکە دەشکێنێت و بە هێزەوە سەربەخۆیی تەواوەتی خۆی بەدەست دەهێنێت.
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەماوەی دوانزە ساڵدا نەیتوانیەوە هەڵوێستێکی شیاو بگرێتەبەر لەهەمبەر گەمارۆی یەمەن، دەسدرێژییکردنەسەر گەلەکەی، گەورەترین کارەساتی مرۆیی سەرچاوەگرتوو لێی، ڕاگرتنی ژینۆسایدی دانیشتووانی کەرتی غەززەو هەروەها لاواز بووە لە هەڵوێست گرتن لەهەمبەر دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی بۆسەر گەلان و وڵاتانی ئیسلامی، راگەیێندراو و بەیاننامەکانی شایەنی گرنگیدان نین.