شەهیدبوونی زیاتر لە٧٣ هەزار فەلەستینی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445870-شەهیدبوونی_زیاتر_لە٧٣_هەزار_فەلەستینی_لە_٧ی_ئۆکتۆبەری_٢٠٢٣ـەوە
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ، ٧٣ هەزار فەلەستینی بە دەستی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.
(last modified 2026-08-09T14:02:41+00:00 )
ئاب 09, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی زیاتر لە٧٣ هەزار فەلەستینی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ، ٧٣ هەزار فەلەستینی بە دەستی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.

تۆپخانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری غەززەی کردە ئامانج. سەرچاوە هەواڵییەکان باسی شەهیدبوونی فەلەستینییەک لە شاری دەیرولبەلەح و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززەیان کردووە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی جەنایەتەکان و پێشێلکرانی ئاگربەس لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە. هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی بە گوللەی جەنگی تەقەقیان لەو خێمانە کرد کە ئاوارەکانی  ناوچەی شاکوش وئیقلیمی لە باشووری خان یونسیان تێدا نیشتەجێ کراوە، لەو پەلامارەدا چوار فەلەستینی بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی  بۆ سەر غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی  ٢٠٢٣ـەوە هەڵکشاوە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٨٦ کەس و  ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٠ کەس. یونیسێفیش ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ئەو ٣٠٠ ڕۆژەی بە سەر ڕاگەیەندرانی ئاگربەسی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس تێدەپەڕێ، لانیکەم ٣٠٠ منداڵ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە؛ واتە بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە یەک منداڵ. ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە وشداری دا لە حاند ئەوەی ئاگربەسەکە نەیتوانیوە منداڵان و چینی لاواز و بێ دەسەڵاتی کۆمەڵگەی غەززە بپارێزێت و ئەو منداڵانەیش کە لە هێرشەکان ڕزگاریان بووە هێشتایش هەر گیانیان لە مەترسیدیە.