حیزبوڵڵای لوبنان: هەرگیز تەسلیم نابین
بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان گرتەیەکی نوێی لەژێر ناوی "خۆڕاگریی دەکەین و هەرگیز تەسلیم نابین" بڵاوکردەوە و تیایدا روو لە نەیاران و ڕژێمی زایۆنیستی، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی خۆڕاگری و تەسلیم نەبوون کردەوە.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کە بەشێک لە وتارێکی ئەم دواییەی شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەخۆدەگرێت و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرخۆدان ڕێگرە لەبەردەم هاتنەدی ئامانجەکانی دوژمن و سوورە لەسەر بەردەوامکردنی بژاردەکانی، ڕایگەیاند: بۆ ئێمە ئەم شەڕە شەڕێکی هێرشبەرانەیە، هەربۆیە ڕووبەڕووبوونەوەیەکمان لەگەڵیدا داڕشتووە لە شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی عاشورا و کەربەلادا.
شێخ نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەشدا کە هەرکەسێک حساب بۆ تەسلیمبوونی بەرخۆدان بکات، تەنها پشت بە سەرابێک دەبەستێت. ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا هەروەها وتی: ئێمە ڕووبەڕووبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئەم شەڕەدا لە شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کەربەلادا داڕشتووە و هەرگیز تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین و بەهێز و خۆڕاگرانە دەوەستینەوە. ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە خەباتکارانی بەرخۆدان وتی: ئێوە تاجی سەر، نیشانەی سەرکەوتن، نموونەی قوربانیدان و خۆبەختکردن و درەوشاوەیی ئازادی و سەربەخۆیین؛ جێی شانازیمانە کە لە شەڕی ئازادی و شەرەف و کەرامەتی مرۆڤدا لەگەڵتان وەستاوین.