وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سوریا؛ بەیاننامەی فەرمیی هەڵوەشانەوەی هەسەدە بەزوویی بڵاو دەبێتەوە
"ئەحمەد هیلالی" وتەبێژی سەرۆکایەتی سووریا و جێگری پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە پرۆسەی جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کاتیی سووریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە قۆناخەکانی کۆتایی نزیک بووەتەوەو پاش بەرەپێش چوونی دانوستانەکان و هەنگاوە کارگێرییەکان، بڕیارە لەداهاتوویەکی نزیکدا هەڵوێستی فەرمیی لەبارەی کۆتایی داڕشتی سەربەخۆی هەسەدە ڕابگەیێندرێ.
وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سووریاو جێگری پارێزگاری حەسەکە وتی کە قۆناخە دژوارەکان لەئاراستەی تێکەڵکران تێپەڕێندراوەو هەوڵی بەرفراوان لەپێناو چارەسەریی کێشەو گرفتە جۆربەجۆرەکان لەوان، دۆسییە دادەوانییەکان، ئەنجامی گرتووە.
هیلالی وتیشی: لە جێبەجێکردنی هەنگاوە مەیدانی و پراکتیکییەکانی هاوپێوەند بە پرۆسەی تێکەڵکردن، پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووەو هەنگاوگەلی کرداریی نراوە بۆ گواستنەوەی دەزگە سەربازی، ئەمنی و ناسەربازییەکانی سەربە هەسەدە بۆ پێکهاتە حکوومییەکانی سووریا.