جەنایەتی تازەی سعودیا لە تەعزی یەمەن بە ٢٥ شەهید و بریندار
تشرینی یهکهم 17, 2026 16:22 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ماڵی خەڵکی مەدەنییان لە ناوچەی "عەزلە حەمیر"ـی پارێزگای تەعز بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا چوار جار ئەم ناوچەیان بۆردومان کرد کە لە ئاماری بەراییدا ڕاگەیەندرابوو ٩ کەسی مەدەنی بە ژن و منداڵیشەوە شەهید بوونە و ١٦ کەسیش برینی کارییان لێ کەوتووە. سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە؛ هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی لە ژێر دار و پەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و هەڵمەتی هەڵگرتن و کۆکردنەوەی دار و پەردووەکان زۆر بە دژواری دەچێتە پێشەوە.