بەڕێوە چوونی گەورەترین دادگای تۆمەتبارانی کوودەتا بێ ئەنجامەکەی 2016 ی تورکیا
دادگایی کرانی هۆکارەکانی کوودەتای تورکیا
دادگای تاووتوێکردنی دۆسیەی فەرمانبەرانی بنکەی ئاسمانی ئاکینجی کە لە میانەی کوودەتا بێ ئەنجامەکەی 15 جوولای وەکوو ناوەندی سەرەکی کوودەتاچییەکان بووە، لە ئانکارا دەستی پێ کرا.
لەم دادگایەدا تۆمەتی 500 کەس لە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەو کوودەتایە تاووتوێ دەکرێت
ئەم پانسەد گومانلێکراوە بریتین لە ژنراڵەکان وفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بەهۆی دەس تیدابوون لە کۆدەتا وئەندامیەت لە ڕێکخراوی ترۆریستی فەتحوڵلا گولەن ئوپوزسیونی ئەمریکا نشین، دادگەیی کران.
خودی گولەن یش کەدەوڵەتی تورکیا وکەسایەتی ئەردۆغان ناوبراو بە سەرکردەو پێشەنگ وهۆکاری سەرەکی پشتی کۆدەتاکە ناوبردووە وەکوو تاوانباری یەکەم بەشێوەی بێ ئامادە بوون دادگەیی کرا.
دادگایی کرانی کوودەتاچییانی تورک، بووە هۆی ڕەخنە و گازندە لە ئاست سیاسەتەکانی پارتی زاڵ بەسەر تورکیا و بۆ نەیارانی حکوومەتی ئانکارا ئەو هەلەی ڕەخساندووە تا لە چەند لایەنەوە ڕەخنە بگرن لە سیاسەتەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا.
قلیچدار ئۆغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماری گەلی تورکیا ماوەیێک لەمەو پێش بە پێداگرتن لەسەر ئەوەی کە کوودەتا بێ ئەنجامەکەی 15ی ژووئیەی 2016ی ئەو وڵاتە کوودەتایێکی کونترۆڵ کراو بووە گوتی: دەوڵەتی تورکیا لە شوێنهاتەکانی ئەو کوودەتا بێ ئەنجامە بە قازانجی خۆی کەڵکی وەرگرتووە.
لە ڕوانگەی دەرەکیشەوە ئەگەری ئەوە هەیە حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان بە بڕوبیانووی ئەنجامەکانی کوودەتای ساڵی ڕابردوو، ڕەخنە و گازندەی جۆراوجۆر لە حکوومەتی تورکیا تەشەنە پێ بدەن.ئاشکرایە ڕێکخراوەکانی بەناو بەرگریکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژئاوادا هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ تا لە پێناو بەرژەوەندی حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان، دەوڵەتی ئانکارا بخەنە ژێر گوشاری سیاسییەوە.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی پاش کوودەتا بێ ئەنجامەکەی تورکیا دەبێ بگوترێ: بێتوو حکوومەتی ئانکارا بەدوور لە لایەنی سیاسی، نەیارەکانی دادگایی بکات، هەلی پەڵپ و بیانوو دەستێنێ لە نەیارانی نێوخۆیی و دەرەکی خۆی.لە هەمبەردا هەرچەشنە دادگایی کردنێکی سیاسی ئەتوانێ ببێتە بیانوویێک بۆ نەیارانی ئەردۆغان بۆ زیاتر کردنەوەی ڕەخنە و گازندەکانیان.