ئاب 28, 2017 21:38 Asia/Tehran
  • ساڵرۆژی شه‌هید بوونی ئیمامی پێنجه‌می شیعه‌کانی جیهان ئیمام محه‌ممه‌د باقر(ع)

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 7ی زیحه‌جه‌ی ساڵی 1436ی کۆچی، هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی حه‌زره‌تی ئیمام محه‌ممه‌د باقر (ع) پێنجه‌مین پێشه‌وای شیعه‌کانی جیهان.

ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام موحەممەد ی باقر (ع) ، ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان نوقمی خەم و پەژارەیە.

حەزرەتی ئیمام موحەممەد ی باقر (ع) 19 ساڵ و دە مانگ پاش شەهید کرانی باوکی بەڕێزیان حەزرەتی ئیمام زەینولعابدین (ع) ژیا و لە سەرجەم ئەو ماوەیەشدا ئەرکی گرینگی ئیمامەتیان ڕاپەڕاند.

ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام موحەممەد ی باقر (ع)

ئیمام باقر(ع) لە لە سەردەمی نورانی ئیمامەتی خۆی دا، سەرباری هەلومەرجێکی نالەبار کە باڵی بەسەر کلتوری ئیسلامی دا کێشابوو بە هەوڵێکی جدی و بەر فراوان ڕابونێکی گەورەی زانستی وەڕێخست و قوتابی و فەقیهی بە ناوبانگی پەروەردە کرد تا ئەو جێگایەی کە ئەو بزوتنەوە بەردەوامە دامەزراندنی زانینگەیەکی گەورە و بەناوبانگی ئیسلامی لێکەوتەوە.

ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان 7 ی زیحەجەی ساڵی 114 ی کۆچی مانگی ، لە تەمەنی 57 ساڵیدا ، لە مەدینە و بە دەستی "هشام بن عبدالملک" ، کە یەکێک بوو لە خەلیفەکانی ئومەوی، ده‌رمان خوارد کرا و شەهید بوو.

 
قەبرستانی بەقیع له شاری مەدینه

لە بن نەهاتویی دەریای زانست و زانیاری حەزرەتی ئیمام محەممەد باقر (ع) بە ئاستێک بوو کە بەڕێزیانی کردە سەرترین کەسی سەردەمی خۆی و خەڵک نازناوی باقرولعلوم وا قەڵشێنەری زانستەکانیان پێ دابوو.

ئەو زاتە پیرۆزە دواجار پاش تەمەنێک هەوڵ لە مەیدانی بەندایەتی خوا و بوژانەوەی ئایین و برەودانی زانست و خزمەتی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگای ئیسلامی لە رۆژی حەوتی زی حەجەی 114 کۆچی بە فەرمانی هوشام بنی عەبدولمەلیک خەلیفەی ئەو کاتی مەروانی ژاراوی کرا و شەهید بوو.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵوەگەڕی شەهید کرانی حەزرەتی ئیمام موحەممەدی باقر (ع) ، بە ئامادە بوون لە مزگەوت و تەکیەکان و هەروەها گڵکۆی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکان ، لە مەشهەدی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی مەعسوومە (س) لە شاری پیرۆزی قوم له‌ باشووری تاران ، شین دەگێڕن.


ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی پێنجه‌مین پێشه‌وای شیعه‌کانی جیهان.
خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە ساڵوەگەڕی شەهید کرانی حەزرەتی ئیمام موحەممەدی باقر (ع) شین دەگێڕن

 

سەرپەیڤ