تاسوعای حسێنی (ع) ڕۆژی جوامێری و پیاوەتی وئەوین و ئەمەگداریی حەزرەتی ئەبۆلفەزلێل عەباس (ع)
به ڕاستی حەزرەتی ئەبۆلفەزلێل عەباس (ع) له بارەگای خودای بەرز و بێ هاوتا پلەیەکی هەیه که له ڕۆژی پەسڵاندا ، هەموو شەهیدان ئێرەوی تێ دەبەن.
ئەمڕۆشەممە ڕێکەوتە لەگەڵ نۆیەمین رۆژی مانگی موحەڕەمی ساڵی 1439 کۆچی مانگی، رۆژی تاسوعای حسێنیە.
لە تاسوعای حسێنی (ع) دا ، ئێرانی ئیسلامی نوقمی خەم و پەژارەیە.
رۆژی نۆیەمی موحەڕەم، رۆژی رێزگرتن و یادکردنەوەی شەهادەتی سەرمەشقی لەخۆبردوویی و ئەدەب، دلێری و وەفا، حەزرەتی ئەبۆلفەزلێل عەباس (ع) برای بەڕێزی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانە.
خەڵکی خوداپەرەست و بڕواداری ئێرانی ئیسلامی لە رۆژانی مانگی موحەڕەم دا بە تایبەت لە شەو و رۆژی تاسوعای حسێنی بە ئامادەبوون لە حسێنیەکان، مزگەوتەکان، باەرگای ئیمام رەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان و حەزرەتی مەعسومە (س) لەشاری پیرۆزی قوم، دەست دەکەن بە تازیەداریی و شین گێڕان.
هەروەها خەڵکی شاره کوردنشینەکان وەکوو شارەکانی سنه و کرماشان و مەهاباد لەگەڵ گەلی سەرانسەری ئێران له رۆژی تاسوعا و عاشورای حسێنی (ع) له مزگەوتەکان شین گێڕی دەکەن.