تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 00:31 Asia/Tehran
  • گەشتی ناوچەیی سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەردانێکە لە چوارچێوەی ئامانجی ستراتژیک

بە تەشەنەسەندن و تووند بوونەوەی ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانی وڵاتانی عەرەبستان، تورکیا و دواتریش ئێران، بەنیازی نێوەنجی گەرییە بە مەبەستی دابەزاندنی ئاستی کێشە و تووندوتیژییەکانی ناوچە.

سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ وڵاتانی عەرەبستان، تورکیا 

ئەگەرچی پێش ئەوەش، کاربەدەستانی عێراقی چەندین گەشت و سەفەریان بووە بۆ وڵاتانی ناوچە بەڵام سەردانەکەی عەبادی لەم ڕوانگەوە گرینگایەتی هەیە کە پاش سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە سەر تاقمە تیرۆریستییەکان بەتایبەت پاش سەرکەوتنە گەورەکەی سوپای عێراق لە مووسڵ و ڕاگیر کردنی هەوڵی جیایی خوازانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم وڵاتە دەور و جێ و شوێنی خۆی لە ناوچەکەدا وەدەس دێنێتەوە.

سوپای عێراق لە مووسڵ و ڕاگیر کردنی هەوڵی جیایی خوازانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

لەڕاستیدا سەردانەکەی عەبادی بۆ وڵاتانی ناوچە  پتر لە هەر شتێک پیشاندەری هەڵکشانی پلەی ناوچەیی ئەم وڵاتە و سەقامی دەسەڵاتی سیاسی و ئاسایشییە لەودا.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش سەردانی عەرەبستانی و تورکیا لە سەرووی شاندێکی پایەبەرزی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی گەیشتە تاران.

دیداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران 

حەیدەر عەبادی لەم سەردانە یەک ڕۆژەیەدا سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە، گەشە پێدانی هاوکاری سیاسی، ئاسایشی، ئابووری و بازرگانی و هەروەها هەڵوێستی عێراق لەمەڕ داهاتووی ناوچەکە لە قۆناغی پاش داعش و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران وتووێژی کرد.

 
لە هەلومەرجی ئێستاکەدا بەهێز کردنی پەیوەندی ناوچەیی بە بابەتێکی چارەنووس ساز بۆ عێراق ئەژمێردرێت و گەیشتن بەم ئامانجە دەبێ بە پڕبایەخترین بەشی سەردانە ناوچەییەکەی عەبادی بزانین. بەتایبەت ئەوەی کە عێراق بیرەوەرییەکی خۆشی لە ئاکار و سیاسەتەکانی ڕابردووی عەرەبستان و تورکیا نییە. بەڵام سەرباری بوونی ئەم بیرەوەرییە نەگەتیڤە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوانگەیێکی ئەرێنی لە ئاست ئەم چاوپێکەوتنانە هەیە.

ئەنجام ئەوەی کە حەیدەر عەبادی لە هەوڵی ئەوەدایە لە لایێکەوە پاش ماوەیێکی زۆر تێکهەڵچوون لە نێوخۆ و خەباتی دژی تیرۆریزمی داعشی، بە نێوەنجی گەری لە ناکۆکییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، عێراق وەکوو دەورگێڕیکی ناوچەیی بەتایبەت لە ڕێگای نێوەنجی گەری لە ناکۆکییەکان پێناسە بکات و لە لایێکی دیکەشەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات بە سەردانە ناوچەییەکەی پیشان بدات کە عێراق قەیرانە نێوخۆییەکانی بەزاندووە و ئێستاکە لە بیری گەشەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ