بڕیارنامەی کۆتایی جڤینی ئاستانه
کۆتایی خولی حەوتەمیی دانووستانەکانیی ئاستی سووریا لە ئاستانەی کازاخستان
خولی حەوتەمیی دانووستانەکانیی ئاستی سوریا لە ئاستانەی کازاخستان بە ئامادە بوونیی هەموو لایەنەکانیی وتوویژەکە و دوای خۆیندنەوەی بەیان نامەی هاوبەس کە لەو دا لە سەر پاراستنیی سەروەری سوریا و خەبات دژی ترۆریسم و دەمارگرژیی جەختیکراوە ، کۆتایی پێهات.
لە رۆژی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە کە شەوی چوار شەممە بە کاتی خۆجێی بەڕێوە چوو- هەموو لایەنەکانیی وتووێژکار بریتی لە لیژنەکانی وتوویژکاریی سێی وڵاتی دەستەبەر کەرەوەی ئاگر بڕ ی سوریا بریتی لە ئێران- تورکیا - ڕوسیا و وەڤدەکانیی دەوڵەتی سوریا - نەیارانیی دەوڵەتی سوریا و ئەندامانی چاوەدێر ئامادەی بوون " غیرەت عەبدوۆڕەحمانۆف" وەزیری دەرەوەی کازاخستان وەکوو نوینەری وڵاتی میوان داری دانووستانەکان - بەیان نامەی هاوبەشیی خۆێندەوە و هیوای خواست کە قەیرانەکەی سوریا دوای گەییشتن بە رێگا چارەی ئاشتیانە و بە قازانجی گەلی سوریا کۆتایی پێبێت .
لە کۆتایی بەیاننامەی هاوبەش کە هەموو لایەنەکانیی خولی حەوتەمی دانووستانەکانیی ئاشتی سوریا دوای دوو ڕۆژ وتووێژی چڕ وپر لە بارەی دا بەڕێککەوتن گەییشتن - هاتووە- کۆماری ئیسلامی ئێران - ڕوسیا و تورکیا وەکوو وڵاتانیی دەستەبەر کەر لە بارەی لەبەر چاو گرتنیی ئاگر بڕ بڕوایان بە جێبەجێکردنیی ڕێککەوتننامەی چوارەمی مانگی مای ئەمساڵی زایینی لە پێوەندیی لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەکانیی دوور لە ئالۆزی دان و لە سەر پشتگریی لە دەستەڵاتداریەتی- سەربەخۆیی و سەروەریی سوریا دا جەخت دەکەنەوە .
لەم بەیاننامەیە وێڕای سپاس لە سەرۆک کۆماری کازاخستان بۆ میوانداریەتی ئەو دانووستانانە بەرواری بەڕێوە چوونیی هەشتەمین خولیی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا نیوەی دووهەومی مانگی دیسەمبەر ٢٠١٧ دیاری دەکرێت.