پیرۆزبایی ساڵرۆژی له دایک بوونی ئیمام جه‌واد(ع)
ئێرانی ئیسلامی لە ساڵرۆژی لەدایکبوونی ئیمام محەمەدی تەقی (ع) نۆیەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان له جه‌ژن و شادی دایه.
ئه‌بو جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌د ئیبنی عه‌لی نۆهه‌مین ئیمام له دوازده ئیمامی شیعه‌کان و یازده‌هه‌مین ئیمام له چارده ئیمامی مه‌عسوومه. ناودارترین نازناوه‌کانی ئه‌و حه‌زره‌ته جه‌واد( به‌خشه‌نده) و ته‌قی(خواپه‌ره‌ست)ه. باوکیان ئیمام ره‌زا(ع) و دایکیان ره‌یحانه. ئیمام له ساڵی 195ی کۆچیی مانگی له مه‌دینه له دایک بووه.

نازناوی ئیمام محەمەد تەقی (ع) جەوادە و تەقیش یەکێک لە ناسراوترین نازناوەکانیەتی
ئیمام جه‌واد(ع) له ساڵی 203ی کۆچیی مانگی دوای شه‌هید کرانی بابیان ئیمام ڕه‌زا(ع)، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا، گه‌یشتنه ئیمامه‌ت.
سه‌رده‌می حه‌ڤده ساڵه‌ی ئیمامه‌تی به‌رێزیان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ئمون و موعته‌سەم، خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی.
پاش شه‌هید کرانی ئیمام ره‌زا(ع) مه‌ئمون چوو بۆ به‌غدا. ناوبراو که ئاگاداری لێهاتووییه زانستی و مه‌عنه‌وییه‌کانی ئیمام جه‌واد بوو، به‌ڕێزیانی بانگهێشت کرد بۆ مه‌دینه. دوای ئه‌وه مه‌ئمون کچه‌که‌ی خۆی کرده هاوسه‌ری ئیمام.ئیمام جه‌واد(ع) ماوه‌یه‌ک دواتر چوونه سه‌فه‌ری حه‌ج و له‌وێوه گه‌رانه‌وه بۆ مه‌دینه، و پاش کۆتایی خه‌لافه‌تی مه‌ئمون له‌و شاره‌دا نیشته‌جێ بوون.

ته‌واوی موسوڵمانان ئیمام جه‌واد(ع)یان وه‌ک زانایه‌کی گه‌وره ده‌زانی، به‌ڕێزیان مرۆڤێکی به سه‌بر ، قسه‌خۆش، ئیماندار و زۆر هوشیار بوون.زۆر حه‌دیس له‌و ئیمامه گێڕدراوته‌وه کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە کتێبه‌کانی حه‌دیس وه‌ک عیون اخبار الرضا، تحف العقول. مناقب، بحارالانوار و....... .

خەڵکی خودا ویستی ئێرانی ئیسلامی لە دایک بوونی پڕ لە بەختەوەری ئیمام محەممەد تەقی (ع) بە ئامادە بوون لە شۆینە پیرۆزەکان بە تایبەتی بارەگای پاکی ئیمام ڕەزا (ع) باوکی مەزنی نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان ، دەکەن بەجیژن و شادی.

سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام محەمەد تەقی (ع) لە سەرجەم موسڵمانانی و ئازادی خوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکا.