ئادار 31, 2018 23:08 Asia/Tehran
  •  ئیعتکاف کات و ساتی تایبەتی لەگەڵ خودا بوون

ئیعتکاف دەرفەتێکی بێ وینەیە بۆ نزیک بوونەوە لە خودا.

 ئیعتکاف ڕاهێنانی جەستە و گیانە، ئیعتکاف لە وشەدا بەمانای ڕاگیران لە جێگەیەکە.  ئیعتکاف مانەوە لە مزگەوت بە نییەتی عیبادەتە، ئیعتکاف وەک دەرفەتێکی بێ وینەیە بۆ نزیک بوونەوە لە خودا.

ڕێو ڕەسمی مەعنەوی ئیعتکاف و بەهاری دۆعا وپارانەوەی ئیسلامی هاوکات لەگەل پشکووتنی بەهاری سروشت لە مەرۆوە بۆ ماوەی سێ شەوانە رۆژ لە مزگەوتەکانی سەرانسەری وڵات دا بەڕێوە دەچێت.

ئەم ماوەی سێ رۆژە یەکجار گرنگ وبە بایخە لەمەر ئەوکەسەی گەرەکیەتی لەگەڵ خۆی و خودای خۆی تەنیا بمێنێتەوە. مانگی ڕەجەب دەرفەتێکی شازە تا ئینسان چەند رۆژیک لە ژیانی ئاسایی جیا بیتەوە و برواتە نێو دەروونی خۆی .

ئامادەبوون لە مزگەوت و نۆێژخۆیندنەوە مەرجی ئەوە. عاکف سێ ڕۆژ لە مزگەوت دا دەمێنێتەوە  و جگە بۆ پێداویستییەکانی ، ماڵی دۆست جێ ناهیلێت. بە تاقی کردنەوەی عەبدایەتی ، فێری جیهاد لەگەڵ نەفسی خۆی دەبێت. 

ڕێو ڕەسمی مەعنەوەی ئیعتکاف هاوکات لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دا هاوکات لەگەڵ پشوودانەکانی نەرۆز واتە لە ١١ تا ١٣ خاکەلێوە بە ئامادەبوونی ژمارێکی زۆر لە مومنان لە مزگەوتەکانی وڵات دا خەریکە بەریوە دەچێت .

رێو ڕەسمی مەعنەوی ئیعتکافی ڕەجەبییەی ئەمساڵ لە ڕۆژانی تایبەتی ئەبیەز و لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دوو شەممە لە مانگی خاکە لێوە ڕێککەوتی ١٣ و ١٤ و ١٥ ڕەجەب بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ