پەسەند کرانی دەرکردنی هێزە ئەمریکاییەکان له لایەن پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بەبەڕێوە بردنی دانیشتنێک لەبارەی دەرکرانی هێزە ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە،دەنگی داوە بە چوونە دەری هێزەکانی بیانی.
پەرلەمانی ئێراق دوای لێکدانەوەی پیشنووسی یاسای دەرکردنی هێزە ئەمریکاییەکان،دەنگی ئەرێ یان داوە بە چوونە دەری هێزەکانی بیانی لەم وڵاتە.
لانی زۆری پەرلەمانی ئێراق لە دانیشتنی دەنگدانی خۆیان ڕەزامەندیان دەربڕی لە گەڵ گەڵاڵەی چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکانی لە ئێراق.
١٧٠ نوێنەر بەرنووسییان ئیمزا کرد.
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق هەروەها کەمێک بەرلە دەسپێکی دانیشتنی دەنگدان بۆ پەسەنکرانی گەڵاڵەی دەرکردنی هێزەکانی دەرەوەی لەو وڵاتە دروشمی مردن بۆ ئەمریکا و مردن بۆ ڕژیمی زایونیەکان بەرز کردەوە . نوێنەرانی ئێراقی بەرلە د انیشتنی دەنگ دان " ئەمریکا بڕۆ دەرەوە ئێراق ئازادە " لە گرینگترین دروشمەکان بوو کە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق دژی ئەمریکایان بەرز کردەوە .
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بریار بوو بەرلەمە بەرێوە بچێت کەلەبەڕ ژمارەی کەمی نوینەران بەڕێوە نەچوو و بە دوای هەندێک لە ڕاویژەکانی موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان هاوکات لەگەڵ ژمارەی زۆری نوینەران و بەبەشداری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدرا.