ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام هادی (ع)
ئەمڕۆ سێی ڕەجەب ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام هادی (ع) ئیمامی دەهەمی شیعەکانی جیهانه.
حه‌زره‌تی ئیمام عه‌لی ئه‌لنه‌قی(ع) ناسراو به 'هادی' ده‌هه‌مین ئیمامی مه‌عسومه که له ساڵی 212ی کۆچی مانگی له مه‌دینه له دایک بووه و له ساڵی 254ی کۆچی مانگی له کاتێکدا ته‌مه‌نی 42 ساڵ بوو به ده‌ست دوژمنه‌کانی شه‌هید کرا.
حه‌زره‌تی ئیمام هادی(ع) هاوچه‌رخ بوو له‌گه‌ڵ موته‌وه‌کیل که یه‌کێک له تاوانکارترین فه‌رمانڕه‌واکانی عه‌باسییه. ئەو بەڕێزە پاش شەهیدبوونی باوکی، ئەرکی ئیمامەت و ڕێبەرایەتیی کۆمەڵگەی ئیسلامی وەئەستۆ کەوت. لە نازناوە بەناوبانگەکانی ئیمام عەلی نەقی (ع)، هادی"ـە بە مانای ڕێنوینیکەر.
ئیمام هادی(ع) بۆ ناساندنی سیمای پاک و درەوشاوەی ئیسلامی ڕاستیینە هەوڵێکی زۆری دا.
ئیمام هادی)ع( کۆبوونەوەی زۆری سەبارەت بە پرسگەلی جۆربەجۆری هزری، بیر و بڕوایی و یان کۆمەلایەتی بەڕێوە دەبردو لەو کۆبوونەوانەدا وەڵامی زۆر پرسیار و شوبهەیەکی دەدایەوە.ژمارێکی زۆر لە کەسایەتییە پایەبەرزەکانی جیهانی زانست و ئەدەب لە خزمەتی ئیمام عەلی نەقی (ع) کۆ دەبوونەوە و لە زەریای بێ بنی زانستی ئەو حەزرەتە کەڵک و سوودیان وەردەگرت.
زانست و زانایی بەربڵاوی ئیمام هادی (ع) لە لایەکەوە و خۆشەویست بوونی یەکجار زۆری لە نێو خەڵک لە لایەکی دیکەوە، ئێرەیی و ڕق و دوژمنایەتیی حاکمانی عەباسی هەڵدەستاندەوە و لە ئاکامدا بە پیلانێک ، ئەو حەزرەتەیان شەهید کرد.حه‌زره‌تی ئیمام هادی(ع) له ساڵی 254ی کۆچیی مانگی و له ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا به ده‌ستی دوژمنانی ئایینی خودا شه‌هید کرا.
ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام عەلی نەقی (ع) لە هەموو شەیدایانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت سەرەخۆشی دەکەین.