ڕیئالی مەدرید2-0 بارشێلۆنا؛ قووتابیانی زەیدان سەرووی خشتەی ڕیزبەندی و ئێلکلاسیکۆیان پێکەوە بردەوە
دیداری هەستیار و شوێندانەر لە سەر سەدرنشینی لالیگا بە سەریەتی ڕێئالی مەدرید لە ئێل کلاسیکۆ و ئامادەبوون لە سەرەوە کۆتایی هات.ئێلکلاسیکۆی ٢٧٢ لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابێئۆ لە کاترژمێر ٢٣ و ٣٠ خولەک لە نێوان ڕێئالی مەردید و بارشێلۆنا لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابێئۆ بە داوەری مەتیۆ لاهۆز بەڕێوە چوو.
یاری "چوونی" ئێلکلاسیکۆ بە ئەنجامی یەکسان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.ڕێئالی مەدرید ٢- بارشێلۆنا سیفر.بۆ ڕێئال ووینسیوس ٧١لە خولەکی و دیاز لە خولەکی٩٢ گۆڵیان وەشاند.ئەم یارییە لە ڕوانگەی مەودای یەک پشکیی بارسا لەگەڵ ڕیئال لە سەرووی خشتەی ڕێزبەندییەکان هەستیاری دوو ئەوەندەی هەبوو و براوەی یاری ئیلکلاسیکۆ و سەرووی خشتەی ڕیزبەندی بە تێکرایی دەبردەوە.
لە نێوەی یەکەم ڕێئالی مەدرید و بارسا بە کاو وخۆ یارییەکەیان دەستپێکرد وبەئارام کردنیی یاری و بە کەڵک وەرگرتن لە خێرایی لە دژی پەلامارەکان هەوڵیان ئەدا بۆ کردنەوەی دەروازەی یەکتری.بارسا لە نێوەی یەکەم دوو بارودۆخی یەکجار جیددی بۆ وەشاندنی گۆڵ هەبوو کە بەرەو ڕووی کاردانەوەی "کورتوا" بوویەوە وناکام مایەوە.
لە خاڵی بەرامبەر ڕێئاڵ بە کەڵک وەرگرتن لەو کەشەی وا بەدی هاتووە لە پشت سەری" سێمدۆ" و بەپاڵدان بە خێرایی وینسیوس دوو هەلی وەشاندنی گۆڵیان لە کیس چوو بە هۆی کاردانەوەی خێرای بارسا .قووتابییانی زەیدان نەیانتوانی گۆڵێک بوەشێنن و بەم چەشنە نیوەی یەکەم بە ئەنجامی یەکسانی بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە نێوەی دووهەم دا بارسا یارییەکی باشی دەستپێکرد و بۆ ماوەی ١٠ خولەک مەیدان داری کرد.لە درێژە دا ڕێئال بە گشتی میانەی مەیدانی یاری بەفەرماندەری "کاسمێر" گرتە دەست خۆیەوە و لە درێژە دا وێنیسیوس کە نۆمایشتێکی باشی لە لای چەپی ڕیئال هەبوو و بە هات و چووی خۆی تەکووزی و دیفاعی کاتالانەکانی تێکدابوو تۆپەکەی کەوتە قاچی "پیکە" تا ڕێئال بە گۆڵێک بەرامبەر بارسا سەرکەوتووتر بێت و لە درێژە دا بە پاراستنی تۆپ و یاری لە ڕکابەرییەکی ٦ پشکیش هاوکات براوەی ئێلکلاسیکۆ و سەرووی خشتەی ڕیزبەندییەکان بێت.لە خشتەی لالیگا ڕێئالی مەدرید بە ٥٦ پشک لە سەروو و بارسا بە ٥٥ پشک لە ڕیزبەندی دووهەم دان.