ئادار 02, 2020 12:25 Asia/Tehran
  • لەبارەی زنجیرە درامای جەلالئەدین

جەلالئەدین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بە ژانێری مێژوویی و ژیاننامەیی بە دەرهێنەری شەهرام ئەسەدی و ئارەشی مۆعەیرییان خەریکە بڵاو دەبێتەوە. ئەم زنجیرە درامایە تیشک دەخاتە سەر سەردەمی منداڵی شاعێری بەناوبانگی ئێرانی "مەولەوی".


 لە بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣ زنجیرە درامای جەلالئەدین لەکەناڵی یەکی سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرا.چەندین ساڵی خایاند تا ئەم زنجیرە درامایە ئامادەبوو.ئەم زنجیرە درامایە پلانی بۆ داڕێژرابوو  لەبەر ئەمەی بتوانن دیمەنەکانی سەردەمی جەلالئەدین بەباشی بخوڵقێنن. هەربۆیە لە خوانسار، ئەسفەهان و کاشان دا کاروباری هاوپێوەند بە فیلمهەڵگرتن و وێنە و دیمەنەکانی تایبەت بە سەردەمانی کۆن ئەنجام دراوە. لەبەر ئەمەی نژیار ڤانی سەردەمی منداڵی  مەولانا کە شاری بەلخ بووە بەتەواوەتی ئێرانی بووە.

زنجیرە درامای مێژووی- ژیاننامەیی لای بینەرانی پێشوازی زۆریان لێکراوە. وەک زنجیرە درامای  شەهریار و یان مەلا سەدرا و بووعەلی سینا و.... کە پێشوازی زۆریان لێکراوە. جا ئێستا بەنۆرەیش بێ بینەری زنجیرە درامایەک دەبین لەبارەی یەک لە ناسراوترین شاعیرانی سەدەی حەوتەم جەلالئەدین مەولەوی. زنجیرە درامای جەلالئەدین لە ١١ بەشی ٤٨ کاژێری ئامادەکراوە

کەمتر کەسێک هەیە لە دونیا دا لە ناوی "مەولانا"ـ نەبیستبێت.ئەم شاعیرەی سەدەی حەوتەمی هەتاوی کە ناوبانگی هەیە بە "مەولەوی" و "ڕوومی"، " مەسنەوی مەعنەوی"،"فیە مافیە" و "دیوانی شەمس"ـی  بە یادگار بۆ ئێمە داناوە و ساڵانێکی زۆرە هەموو ئەویندارانی عیرفان و هۆنراوەی عیرفانی کەڵکییان لێ وەردەگرن.

 مەولەوی شاعێرێک بوو کە زمانی زگماکی پارسییە و هۆنراوەکانی بۆن و بەرامەی عیرفانیان هەیە . بەڵام لەبەر ئەمەی گڵکۆی لە شاری قوونیەی وڵاتی تورکیایە هەر لەکۆنەوە لە نێوان ئێرانییەکان و تورکەکان لە سەر ئەمەی ئەم شاعێرە بەنرخە تایبەت بەکام وڵاتە ،تەنانەت شەڕ وکێشە لەئارادابووە.وڵاتی تورکیا بانگەشەی ئەمە دەکات ئەم شاعیرە پایەبەرزە تورک بووە. بەڵام جەلالئەدین موحەممەد بەلخی لە ساڵی ٥٨٦ هەتاوی لە شاری بەلخ لەدایکبووە  و باوکی موحەممەد بن حسەین خەتیبییە کە بەبەهائەدین وەلەد ناوبانگی بووە.

کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 23:15 بە کاتی تاران 22:45 بە کاتی هەولێر

دووپات بوونەوە : 06:10 - 10:10 بە کاتی هەولێر

                      06:40 - 10:40 بە کاتی تاران 

دەرهێنەر: شەهرام ئەسەدی

ئەکتەرەکان: عەلی دێهکۆردی - شەبنەم مۆقەدەسی - موحەمەد فەیلی - لەیلا مووسەوی - مەهتاج نجوومی 

سەرپەیڤ