ته‌مووز 22, 2020 08:58 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی له دیدار لەگەڵ مستەفا کازمی : ئێران خوازیاری عێراقێکی سەربەرز و سەربەخۆیەو ئەمریکا دوژمنی عێراقێکی ھێزمەندە

بەڕێزی تاوانکارییەکەی ئەمریکای لەمەڕ تێرۆری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» و شەھید«ئەبو مەھدی موھەندیس»ی بە نمونەیەکی دەرەنجامی مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق زانی و پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئوێران قەت ئەم بابەتە فەرامۆش ناکات و بە دڵنیاییەوە تۆڵەی لە ئەمریکییەکان دەستێنێتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران خوازیاری عێراقێکی سەربەرز بە سەروەرییەکی پارێزراوو یەکانگیرو یەکگرتووە، جەختی کرد: ئەمریکا بە واتای ڕاستەفینەی وشە دوژمنە و حەز بە عێراقێکی سەربەخۆ، ھێزمەند و خاوەنی حکومەتێکی بە دەنگی زۆرینە ناکات.

دیدار و چاوپکوتنی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای ئاماژە کردن بە نەیارەتیی ئێران لەگەڵ ھەرچەشنە ھەنگاوێک کە ببێتە ھۆی لاواز بوونی دەوڵەتی عێراق، وتیشی: ئەوەی وا لە پەیوەندیی دوو لایەنەدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک گرینگە ، بەرژەوەندی، ئاسایشت، سەربەرزی ، دەستەڵاتی ناوچەیی و باش بوونەوەی ڕەوشتی عێراقە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕوانگەی ئەمریکییەکان لە بارەی عێراقەوە ڕێک بە پێچەوانەی ئێرانە، وتیشی: ئێران کاری بە پەیوەندیی عێراق لە گەڵ ئەمریکا نەداوە، بەڵام چاوەڕوانە برایانی عێراقی ئەمریکا باش بناسن و بزانن کە ئامادە بوونی ئەمریکا لە ھەر وڵاتێکدا سەرچاوەی گەندەڵی، تێکدان و وێرانییە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ھەروەھا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوەڕوانە،بڕیاری دەوڵەت و گەل و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمەڕ وەدەرنانی ئەمریکییەکان لە عێراق بەدواداچوونی بۆ بکرێت، چونکو بوونیان ھۆکاری شڵەژان و ناھێمنییە.

بەڕێزی تاوانکارییەکەی ئەمریکای لەمەڕ تێرۆری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» و شەھید«ئەبو مەھدی موھەندیس»ی بە نمونەیەکی دەرەنجامی مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق زانی و پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئوێران قەت ئەم بابەتە فەرامۆش ناکات و بە دڵنیاییەوە  تۆڵەی لە ئەمریکییەکان دەستێنێتەوە.

سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» و شەھید«ئەبو مەھدی موھەندیس»

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،وتیشی: ھەڵبەت دیارە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق ھێندێک نەیاریشی ھەیە کە لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکایە، بەڵام قەت نابێ ترسی ئەمریکا لە ئارادا بێت چونکو ھیچ کارێکی پێ ناکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا بوونی مەرجەعییەت و کەسایەتیی ئایەتوڵڵا سیستانیی بە نیعمەتێکی گەورە بۆ عێراق زانی و وتیشی: حەشدی شەعبیش نیعمەتێکی گەورەی دیکەیە لە عێراق دا کە دەبێ بپارێزرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، بوونی مەرجەعییەت و کەسایەتیی ئایەتوڵڵا سیستانیی بە نیعمەتێکی گەورە بۆ عێراق زانی

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دیدارە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە بەختەوەرییەکی گەورە زانی و وێڕای ستایش کردنی ھەڵوێست و داکۆکییەکانی ئێران لە قۆناغی جۆربەجۆرو بە تایبەت لە سەردەمی شەڕی دژی داعش و تەکفیرییەکان،وتی: جەماوەری عێراق قەت پشتگرییەکانی ئێرانیان لەبیر ناچێت و ڕاستییەکەی ئەمەیە کە خوێنی عێراقییەکان و ئێرانییەکان لە شەڕی دژی تەکفیرییەکان تێکەڵ بووە.

«موستەفا کازمی» جەختی لەوەش کردەوە کە، پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی قوڵ و درێژخایەنی مێژوویی و ڕۆشنبیری و ئایینییە بە پاڵپشتیی ئەوین و خۆشویستنی ئەھلی بەیت(علیهم‌السلام).

کازمی ھەروەھا ڕوو لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ڕێشاندان و ڕێنمونییەکانی بەڕێزتان وەک کلیلی چارەسەریی گرفتەکانەو من ستایش و پێزانینی خۆم بۆ ئەو ڕێنوێنییانە دەردەبڕم.

سەرپەیڤ