May 07, 2021 23:15 Asia/Tehran
  • وتاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە

ئەمڕۆ ئیتر ڕەوشتی دنیا وەک ئەو سەردەمە نیە و دەبێ ئەو ڕاستیەمان هەمیشە لەبەرچاو بێ کە هاوسەنگیی هێز بە قازانجی دنیای ئیسلام گۆڕاوە .

بسم‌اللّه‌الرّحمن‌الرّحیم

الحمد للّه ربّ‌العالمین و الصّلاة‌و السّلام علی سیّدنا محمّد خاتم النّبیّین و اشرف الخلق اجمعین و علی آله الطّیّبین الطّاهرین‌ و صحبه المنتجبین و من تبعهم باحسان الی یوم الدّین.

فەلەستین :گرینگترین و زیندووترین پرسی نەتەوەی ئیسلامی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جوڵانەوەی ڕوولە ھەڵدێری ڕژێمی زایونی دەستی پێکراوەو نسکۆی تێ ناکەوێ ، پێی داگرت، خەباتی ڕەوای دژی ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی گشتپرسی ببێت.

وتاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕۆژی قودسەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی جیھانیی قودس وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕدرانی ھلوسەنگیی ھێز بە قازانجی دنیای ئیسلام و بەرەی خۆڕاگری و لە بەرامبەردا ئاوا بوونی ئاشکرای دەستەڵاتی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ چەند دەوڵەتی لاوازی بە لەمپەری سەر ڕێگای ڕوولە ڕووخانی ڕژێمی داگیرکەر نەزانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕاپەڕێندرانی خواستی لۆژیکانەی گشتپرسی لە تەواوی دانیشتوانی سەرەکیی فەلەستین بۆ دیاری کردنی چارەنووسی نیزامی سیاسیی ئەم وڵاتە، ڕوو لە خەباتکارانی فەلەستینی وتی: خەباتی ڕەواو ئاکارانەی خۆتان دژی ڕژێمی داگیرکەر ھێندە بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی ئەو خواستە پێشکەوتنخوازانەیە ببێت.

ڕۆژی جیهانیی قودس

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕووداوی فەلەستینی بە گرینگترین و زیندووترین پرسی ھاوبەشی ئوممەتی ئیسلامی زانی و وتی: سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری زاڵم و جەنایەتکار ، دەستی نەتەوەیەکی لە زێد و نیشتمان و خاکی باو باپیرانی خۆی کورت کردووەتەوە و لەوێدا ڕژیمی تیڕوڕیست و خەڵکی بێگانەی داناوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێرڕای ئاماژە کردن بە لۆژیک تەواو سستەکی دامەزرانی ڕژێمی زایونی وتیشی: ئەورووپییەکان بە پێی بانگەشەی خۆیان  زوڵمیان لە جووەکان کرد لە ساڵانی شەڕی جیهانی دووهەمدا . کەچی دەڵێن   دەبێ  بە  ئاوارە کردنی نەتەوەیەک لە ڕۆژئاوای ئاسیا و قەلاچۆی دڵتەزێن لەو وڵاتە  تۆڵەی جووەکان بکەنەوە . ئەوە لۆژیکێکە  کە  دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان بە لاگریی  بێ درێغ و شێتانەی خۆیان   لە ڕژیمی  زایونی  پشتیان پێی بەستووە و ئا بەم جۆرە  بە پێچەوانەی هەموو  بانگەشەی درۆیینی خۆیان  لە حاند  مافی مڕۆڤ و دیموکراسی جووڵانەتەوە.

بەڕێزی بە وەبیرھێنانەوەی ئەم ڕاستییە کە زایونییەکان ھەر لە ڕۆژی ھەوەڵەوە فەلەستینیان کرد بە بنکەی تیرۆریزم، وتیشی: ئیسرائیل نەک وڵات بەڵکو بنکەیەکی تیرۆریستییە دژی نەتەوەی فەلەستین و گەلانی موسڵمانی دیکە،بەم پێیە خەبات بە دژی  ئەو ڕژیمە دڕندە خەبات بە دژی  تڕۆڕیزمە و ئەوەش ئەرکی هەمووانە .

ڕژێمی داگیرکەری تیرۆریستی ئیسرائیل

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەنکانی بەرلە دامەزرانی ڕژێمی داگیرکەر واتە دەسوەردانی  چالاکی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەو بە دەستەڵات گەیاندنی دەوڵەتە ملھوڕو دەستنیاکان ، لاوازی و دووبەرەکی لە نێو ئوممەتی ئیسلامی بە بەستێن خۆشکەری داگیرکرانی فەلەستین زانی و وتی: لەو  بڕگەیەدا  هەر دوو  ئوردوگای  سەرمایەداری و کۆمۆنیزم  لە گەڵ  قاروونە زایونیەکان  یەکیان گرت .  ئەمە  جێی وانە وەرگرتنە کە  لەو  بڕگەیەدا  هەر دوو  ئوردوگای  سەرمایەداری و کۆمۆنیزم  لە گەڵ  قاروونە زایونیەکان  یەکیان گرت .  ئینگلیز  خودی  پیلانەکەی  داڕشت و  بەدوادا چوونی بۆ کرد.  سەرمایەدارانی زایونی  جێ بەجێ کردنەکەیان بە  پارە و چەک  گرتە ئەستۆ  و یەکێتیی  سوڤیەت   یەکەم حکوومەتێک بوو کە دامەزرانی   دەوڵەتی  ناڕەوای بەفەرمی  ناسی و   جوولەکەکانی  بە لێشاو بەرەو  ئەوێ  نارد

ڕابەری مەزنی شۆڕش ڕەوشتی ئەمڕۆی جیھان و ھاوسەنگیی ھێزی بە قازانجی دنیای ئیسلام زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئەورووپاو ئەمریکا لەوانە ھەڵبژاردنی ئەمریکا وتی:  هەڵبژاردن  لە ئەمریکا و تاقیکاریی  یەکجار  پڕلە  ڕیسوایی   بەڕێوەبەرانی  خۆ بە زل زانی   ئەوان و   بەڕەورووبوونەوەی  یەک  ساڵەی ناسەرکەوتووانە ی  کۆرۆنای  گشتداگر   لە ئەمریکا و ئەوروپا  و پەراوێزی  پڕ لە شەرم و شوورەیی  و ئاڵۆزیی  سیاسی  و کومەڵایەتی    ئەم دواییە  لە گرینگترین  وڵاتانی  ئەوروپایی...ھەر هەموویان  نیشانەی  بەرەو  هەڵدێر چوون و ئاوا بوونی  ئوردوگای  ڕۆژئاوان  .

هەڵبژاردن  لە ئەمریکا و تاقیکاریی  یەکجار  پڕلە  ڕیسوایی

بەڕێزی خاڵی بەرامبەری ئەو تێکچوونەی ڕۆژئاوای، ھەڵکشانی ئاستی ھیوداری و توانایی گەلانی ئیسلامی زانی و وتی:گەشەی  هێزی  خۆڕاگری  لە  هەستیارترین  ناوچە  ئیسلامیەکان ،  گەشەی  توانایی  بەرگری  و هێرشکارانەیان،   گەشەی   وریا بوونەوە  و خولیا و هیوا  لە نێو نەتەوە  موسوڵمانەکان،  گەشەی    هۆگری بە  دروشمی  ئیسلامی  و قورئانی،  گەشەی  زانستی،    گەشەی  سەربەخۆیی خوازی  و پشت بە خو بەستن  لە نەتەوەکان  نیشانەیەکی  پیرۆزە  کە مزگێنیی   داهاتوویەکی  باشتر دەدات .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەک ھێزمەندکردنی وڵاتانی ئیسلامی لە سۆنگەی کێشەی فەلەستین و چارەنووسی قودسی پیرۆزەوە، وتی: ئەم یەک ھێزمەندکردنە مۆتەکەی دوژمنی زایونی و لایەنگرە ئەمریکی و ئەورووپییەکانیەتی و پیلانی  هەرەس هێناوی   «سەودای  سەدە»  و هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندیی  چەن  حکوومەتێکی  لاوازی  عەرەبی  لە  گەڵ  ڕژیمی  داگیرکەر  پەلەقاژەیەکە  بۆ هەڵاتن  لەو مۆتەکەیە . 

بەردەوام کرانی خۆڕاگری لە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و ھێزمەندکرانی ھێڵی جیھادو شەھادەت و پشتگریی جیھانیی دەوڵەتان و گەلانی موسڵمانی لە خەباتکارانی فەلەستینی

بەڕێزی بەردەوام کرانی خۆڕاگری لە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و ھێزمەندکرانی ھێڵی جیھادو شەھادەت و پشتگریی جیھانیی دەوڵەتان و گەلانی موسڵمانی لە خەباتکارانی فەلەستینی بە دوو ھۆکاری گرینگی دیاریکەری داھاتوو زانی و وتیشی: ئەم جوڵانەوە سەرتاسەرییە پوچەڵ کەرەوەی پیلانی دوژمنانەو ھەمووان بە کاربەدەستان، ڕووناکبیران،   زانایانی  دینی،  حیزبەکان  و گەنجانی  ئازاو  باقیی  توێژەکان  دەبێ  جێ و  شوێنی  خۆیان  لەو  بزافە  سەرتاسەریەدا  بدۆزنەوە  و ڕۆڵی تیادا  ببینین . 

سەرپەیڤ