یاریزانی تۆپی پێی ئاڵمانی بە زمانی کوردی خوازبێنی کرد
تهمووز 26, 2021 21:55 Asia/Tehran
دوای یاری تۆپی پێی ئاڵمان و عەرەبستان لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆی ژاپۆن ، رووداوێکی سەیر روویدا کە وەک بۆمبێکی ھەواڵ تەقیەوە .
ماکس کروس یاریزانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی ئاڵمان دوای یاریەکە بەرەو پەیامنێرەکان رۆیشت و کراسە وەرزشیەکەی دەرھێنا . لە ژێر کراسەکەی تی شێرتێکی رەشی دەبەر کردبوو کە بە زمانی کوردی کورمانجی لەسەری نووسرابوو : من تۆم خۆشدەوێ ببە بە ھاوسەرم . ئەو بەم کارەی ، خوازبێنی لە دلارا ، کیژە کوردی ماردینی کرد و وڵامیشی وەرگرت . زۆر لە بەکاربەران نووسیویانە : کێژەکەمان ئەدەین بەڵام دەبێ بێی و ببی بە ئەندامی یانەی ئامەد .