ئه‌یلوول 18, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی کارناسێکی میسری لەگشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق

کارناسێکی میسری ، لەبەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین محەممەد سەعید ئیدریس، کارناس وڕاوێژکار لە ناوەندی توێژینەوەی سیاسی وستراتژی ئەلئەهرامی میسر ڕایگەیاند ، گشت پرسیی جیا بوونەوەی کوردستانی عێراق ، گەڵالەیەکی زاێونی بە بەشداری چەند وڵاتی عەرەبی بۆ پارچە پارچەکرانی وڵاتانی ناوچەیە . محەممەد سەعید ئیدریس وتی: ڕاگەیاندنی بەڕێوە چوونی ئەم گشت پرسیە بە پیی نەیارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تورکیا ، سووریا ودەوڵەتی عێراق ، له گه ل سەرکەوتنەکانی ئەم وڵاتە لە به رەنگار بوونەوەی ترۆریسم هاوکات بووە. حێزبەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەنی ڕابردوو لە جڤێنێکدا بە ئامادە بوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم هەرێمە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ئەم گشت پرسیە لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە ڕەزامەندیان دەربڕی. ئەمەلەحاڵێکدایە کە پیداگری بە بەڕێوە بردنی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕانەی دەوڵەتی عێراق وتاقمە جۆربەجۆرە عێراقیەکان ووڵاتانی ناوچە ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ