شاندێکی دیوانی چاودێریی دراڤیی {وردبینی}عێڕاق گەیشتە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i323679-شاندێکی_دیوانی_چاودێریی_دراڤیی_وردبینی_عێڕاق_گەیشتە_هەولێر
لەئاراستەی هەوڵی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەریی پرسەکانی هاوپێوەند بە مووچەی دواخراوی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، شاندێکی دیوانی چاودێریی دراڤیی ئەو وڵاتە گەیشتە هەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • شاندێکی دیوانی چاودێریی دراڤیی {وردبینی}عێڕاق گەیشتە هەولێر

لەئاراستەی هەوڵی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەریی پرسەکانی هاوپێوەند بە مووچەی دواخراوی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، شاندێکی دیوانی چاودێریی دراڤیی ئەو وڵاتە گەیشتە هەولێر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە شەفەق نیوز، شاندی دیوانی چاودێریی دراڤیی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە هەولێر، بڕیارە بەوردیی دۆسییەی مووچەی دواخراوی فەرمانبەرانی ئیدارەکانی پەروەردەو تەندروستی لەهەرێمی کوردستان تاووتوێ بکات.

حەوتەی ڕابردوو دوای دانیشتنی لێژنە تەکنیکییەکانی بەغداو هەولێر، پێشکەوتن لەمەڕ درانی مووچە دواخراوەکانی فەرمانبەرانی دوو ئیدارەی پەروەردەو تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بەدەست هات.

بەسەرنجدان بەوەی کە کوردستانی عێراق بەشێوەی سەربەخۆ لە حکومەتی ناوەندی، نەوتی ئەو هەرێمەی دەفرۆشت، حکومەتی عێڕاقیش ڕایگەیاندبوو، درانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی لەو هەرێمە دەبێ لەداهات وقازانجی فرۆشی نەوت، ئەنجام بگرێ و هەولێر بەرپرسی دانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتە.